سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی تەقەی هێزه چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کوژراو و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "ئیسماعیل عەبدی" تەمەن ٣٢ ساڵ لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی "حەمید ئەحمەدی" و "موختار فەتاحی" تەمەن ٣٦ ساڵە بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کوژراون.