کەمێک پێش ئێستا کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکرات بە دڕۆنێک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانج.
ئەمە دووەمین شەپۆلی هێرشی دڕۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەم کەمپە لە ئەمشەودایە.
بەخۆشحاڵییەوە ئەم هێرشە نوێیەش زیانی گیانی نەبووە.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە کەمێک پێش ئێستا، کەمپەکانی ئازادی و جێژنیکانی حیزبی دێموکرات بە دوو دڕۆن لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرابوونە ئامانج.
کەمپەکانی ئازادی لە نزیک شاری کۆیە و جێژنیکان لە نزیک شاری هەولێر، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.
لە دەسپێکی شەڕی ئەم دواییانەی ئەمریکا_ئیسرائیل و ئێرانەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٧٠ مووشەک و دڕۆن، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامانج گیراون.