ڕۆژی یەکشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک غەفوور زرەنگ، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی هێزی بەرگریی میللی و دانیشتووی میراوای بۆکان و خەڵکی ئاوایی گڵێنان، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە سەرەتای ساڵی ١٣٥٨ـەوە بۆ ماوەی نزیک بە دوو ساڵ لە هێزی بەرگریدا لە هێزی پێشەوا لە خزمەت گەل و نەتەوەکەیدا بووە.
هەروەها ناوبراو دەرگای ماڵەکەی هەمیشە لەسەر پێشمەرگەکان ئاوەڵا بووە و بە ماشینەوە لە خزمەت هێزی پێشمەرگەدا بووە.
ناوبراو هاوڕێ و دۆستی نزیکی شەهیدی ڕێبەر کاک عەبدوڵڵا شەریفیدا بووە و هەمیشە بۆ زۆر کاروبار هاتووچۆی ماڵەکەیانی کردووە.
تەرمی ناوبراو لەنێو گۆڕستانی میراوای بۆکان بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.