لە درێژەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە توندڕەوەکان لە ناوچەکە و پەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ خۆڕێکخستنەوەی سەربازی، بەرپرسێکی دیکەی پلەبەرزی ئەمنییەتیی حەماس لە کەرتی غەززە کرایە ئامانج و کوژرا.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٥ لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کەرتی غەززە، "نەعیم ئەبوو نەحل"، سەرۆکی دەزگای ئەمنییەتی نێوخۆیی گرووپی حەماسی کوشت.
بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، ڕایگەیاند کە هیچ تێرۆریستێک ناتوانێت لە دەستی ئیسرائیل ڕابکات.
هاوکات وەزارەتی نێوخۆی حەماس کوژرانی ئەبوو نەحلی پشتڕاست کردەوە کە بەرپرسی سەرکوت و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گومانلێکراوانی هاوکاریکردنی ئیسرائیل بوو.
هەروەها لە دوو هێرشی دیکەی ئیسرائیلدا لە خان یوونس و نزیک دەروازەی نێتزاریم، شەش فەلەستینیی دیکە کوژران کە ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند هێزە چەکدارەکانی کردووەتە ئامانج.
سەرەڕای ئاگربەستەکەی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ بە نێوبژیوانیی ئەمریکا، بەهۆی تۆمەتبارکردنی حەماس بە خۆڕێکخستنەوەی سەربازی، شەڕ و پێکدادانەکان نەوەستاون و تا ئێستا لانیکەم هەزار و ٦٠٠ فەلەستینی و پێنج سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.