کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم: تاران لەگەڵ کومیتەی "بینینەوەی ڕاستییەکان"ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری ناکا

10:41 - 8 سەرماوەز 2722

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "هەوڵەکانی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێکهێنانی کومیتەی" بینینەوەی ڕاستییەکان" لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران، هەوڵێکی سیاسیی دژی ئێرانە و تاران هاوکاریی ئەو کومیتەیە ناکا.

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەڕای ئاماژە بە پێکهێنانی کۆمیتەی "بینینەوەی ڕاستییەکان" لەلایەن شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و ناوبردنی ئەو کارە بە هەوڵێکی سیاسی وتی: "کوماری ئیسلامیی ئێران لەماوی چەند حەوتووی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە شارۆمەندانی وڵاتانی ئورووپایی لە ئێران دەسبەسەر کردووە".

 ناوبراو وتوویەتی، ئەو کەسانە لە ڕاپەڕینەکەی خەڵکی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی بەشداربوون و ڕۆڵی تێکدەرانەیان گێڕاوە.