کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەکانی ئازادی و جێژنیکانی حیزبی دێموکرات بە دڕۆن کرانەوە ئامانج

19:18 - 3 سەرماوەز 2726

کەمێک پێش ئێستا کەمپەکانی ئازادی و جێژنیکانی حیزبی دێموکرات بە دوو دڕۆن لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لەم هێرشە نوێیەدا کۆماری ئیسلامی هەر کام لە کەمپەکانی ئازادی و جێژنێکانی بە دڕۆنێک کردووەتە ئامانج و بە خۆشحاڵییەوە هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە.

کەمپەکانی ئازادی لە نزیک شاری کۆیە و جێژنیکان لە نزیک شاری هەولێر، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.

لە دەسپێکی شەڕی ئەم دواییانەی ئەمریکا_ئیسرائیل و ئێرانەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٦٩ مووشەک و دڕۆن، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامانج گیراون.