مارک کراڤێتس
وەرگێرانی: قادر وریا
ئاماژە:
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو كه ١٣ی ژووئیه‌ی ١٩٨٩له ڤییه‌ن تێرۆر كرا، هه‌م وه‌ك ڕێبه‌ری یه‌كێك له كۆنترین و ڕه‌سه‌نترین بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م له باری سه‌رنجڕاكێش‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها له باری ئێعتیبار و نفووری نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه به‌و توانا و لێهاتووییه كه‌م‌وێنه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین بێ‌وێنه‌یه‌ی له شیكردنه‌وه‌ی داب‌ونه‌ریته‌كان و خه‌باتی گه‌لێكی هه‌زار ساڵه له توێی بایه‌خه‌كانی دوا ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه بریتین له: ئازادی، دێمۆكراسی و ئه‌نتێرناسیۆنالیزم، پیاوێكی بێ‌هاوتا بوو. به‌ڵام بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌نده نه‌ناسرابوو و له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئینسانه‌كان، له بوون و مه‌رگی ئه‌و هاوكات ئاگادار بن.
قاسملوو نه كاره‌كانی شاراوه بوون و نه ژیانێكی نهێنی و پڕره‌مز و ڕازی هه‌بوو. ئه‌و كه سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و ئه‌گه‌ر پێویست بوایه سه‌ركرده‌یه‌كی شه‌ڕ و له‌مه‌ش زیاتر ڕێبه‌رێكی سیاسی بوو، ئۆگری دیالۆگ و باسكردن و هه‌بوونی پێوه‌ندیی گه‌رم‌وگوڕ بوو. ئه‌و سه‌فیرێكی هه‌ڵسووڕ و به‌هه‌ست بوو بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی و، بۆ باشتر ناساندنی، سه‌فه‌ری بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كرد. به‌ڵام ژیان له‌نێو پێشمه‌رگه‌كان له خانوویه‌كی قوڕین ـ له قووڵایی دۆڵێك و له سنووره‌كانی نێوان ئێران و عێراقیدا زیاتر پێ خۆش بووـ ناوچه‌یه‌ك كه زوو زوو ناچار به گوێزه‌گوێز و گۆڕینی شوێنی ماڵ و بنكه‌كه‌ی ده‌بوو، به‌ڵام كتیبخانه‌كه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵ بوو.
ئۆگر و ئه‌وینداری كتێب و شه‌ڕابی چاك بوو. دیاره زۆر به‌هاسانی ده‌یتوانی چاوپۆشی له دووهه‌مییان بكا، به‌ڵام له یه‌كه‌میان نا. هه‌روا كه زۆر به‌سانایی له‌سه‌ر مێزی خواردن له پاریس داده‌نیشت، هه‌ر به‌و هاسانییه‌ش ته‌نیایی و ژینی ساده‌ی له هه‌وای ساردی زستانه سه‌خته‌كانی چیاكاندا ته‌حه‌ممول ده‌كرد. له ته‌مه‌نی نزیك 60 ساڵی سه‌فا و گه‌رموگوڕی و خۆمانه‌بوونی ئینسانێكی وریای ڕۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ دینامیزمی پیاوێكی لاو و ، وردبینیی ئه‌ندامێكی فه‌رهه‌نگستان (كۆڕی زانیاری) و زه‌وقی ئه‌ویندارێكی ژیان ئاوێته كردبوو. قاسملوو هه‌ر به‌و ڕاده‌یه كه له سه‌ر بیروڕاكانی خۆی سوور بوو، ئه‌وه‌نده‌ش پیاوی مه‌یدانی كرده‌وه بوو. ئه‌و به‌هاسانی ده‌یتوانی توند و تیژیی پێویست بۆ خه‌باتێكی سیاسی- چه‌كدارانه له گه‌ڵ شك و گومانێكی سه‌رچاوه‌گرتوو له ژیانی زانستیی خۆی ئاوێته و یه‌كدی‌گر بكا.
قاسملوو له بواری ئابووریدا پله‌ی دوكتۆرای هه‌بوو، ئۆگری مێژوو و ئه‌ده‌بیات بوو و به تایبه‌تی له شێعری كوردی، فارسی و عه‌ره‌بیدا شاره‌زا بوو. جگه له‌مه‌ش به‌هاسانی وته‌كاتی ویكتۆر هۆگۆ، بۆدلیر، واڵت ویتمه‌ن یا تی . س . ئیلیۆتی به نموونه دێناوه. ئینسانێكی سه‌میمی، بێ‌فیز و خۆشه‌ویست بوو و ئه‌وه‌نده‌ی به پاراوی و به‌هاسانی به شه‌ش حه‌وت زمان قسه‌ی ده‌كرد و ده‌ینووسی، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌یفی به نوكته و قسه‌ی خۆش ده‌هات. له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س دوابا و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌با چ لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه ی خۆی، چ ڕووناكبیران، دوكتوران، وه‌زیران، سه‌فیره گه‌وره‌كان و سیاسه‌تمه‌دارانی چه‌پ و ڕاست، هه‌ستێكی وه‌ك یه‌كی تێدا پێك دێنان. هه‌موویان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وه پێشیش چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ بووبێ، پێ له‌م ڕاستییه ده‌نێن كه شه‌خسییه‌تی دوكتور قاسملوو كاری تێ كردوون و بۆ لای خۆی ڕایكێشاون. له‌م سه‌ده‌یه‌دا كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌و هه‌موو ئینسانه جۆراوجۆره له باره‌ی شه‌خسییه‌ته‌كه‌یه‌وه هاوده‌نگ بن.
قاسملوو ژیانی سیاسیی خۆی وه‌ك كۆمۆنیستێك له حیزبی تووده‌ی ئێران‌دا ده‌ست پێ كرد و هه‌تا ئاستی ڕێبه‌رییش له‌م حیزبه‌دا چووه پێش. پاش پازده ساڵ گوتنه‌وه‌ی ده‌رسی ئابووری له پراگ، له ئوتی ١٩٦٨ له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دەستێوەردانی سۆڤییەت له كاروباری چیكوسلۆواكی‌دا ، وازی له حیزبی كۆمۆنیست هێنا. ئه‌گه‌رچی بیرۆڕای تێكه‌ڵ به ده‌مارگرژی و دووگماتیكی ماركسیزمی وه‌لانا، به‌ڵام قه‌ت حاشای له ڕابردووی خۆی نه‌كرد. به‌ڵكوو به هه‌ڵه‌كانی خۆیدا چۆوه و بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه له‌كوێ و كه‌نگێ دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ بێ‌عه‌داڵه‌تی و ڕاستی له‌گه‌ڵ درۆ و دا ئاوێته‌ی یه‌ك بوون، هه‌لومه‌رج و بارودۆخه سیاسییه جیاوازه‌كانی شی ده‌كرده‌وه و لێك ده‌دایه‌وه. ئه‌و به‌تایبه‌تی زیره‌كی و هه‌ستێكی ئه‌وتۆی هه‌بوو كه گیروگرفته‌كانی خه‌باتی سیاسی له كۆمه‌ڵێكی "دواكه‌وتوو"دا به‌باشی تێ ده‌گه‌یشت (بۆخۆی هه‌موو جارێ وشه‌ی دواكه‌وتووی به‌كار ده‌هێنا). كۆمه‌ڵێك كه به هۆی نه‌بوونی هه‌رچه‌شنه پێوه‌ندیییه‌ك له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا و به هۆی بێبه‌شی له مافی بیروڕا ده‌ربڕین و بڕیاردان، ته‌نانه‌ت له بواری ده‌ستڕاگه‌یشتن به فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی خۆشی‌دا، وه‌دوا كه‌وتوه. به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو ئه‌م دواكه‌وتووییه بكا به بیانوویه‌كی ئیدئۆلۆژیكی به مه‌به‌ستی په‌نابردن بۆ زێده‌ڕۆیی جۆراوجۆری وه‌ك بره‌وپێدانی توندوتیژی ته‌نیا له به‌ر نه‌فسی توند تیژی، بره‌ودان به په‌رستنی شه‌خسییه‌تی ڕێبه‌ر (كیش شخصیت) له ڕێكخراوه‌یه‌كی سیاسی‌دا، یان دیكتاتۆریی حیزبی سیاسی به سه‌ر گه‌لێك و هتددا. جگه لەمه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نه‌بوو كه گرینگ نییه له پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا به جۆرێك بدوێ، به‌ڵام له مه‌یدانی كرده‌وەدا ئه‌و قسانه‌ی كردوونی له‌بیر خۆیانی به‌رێته‌وه .
شانازیی گه‌وره‌ی كه هیچ كات له دووپاتكردنه‌وه‌ی ماندوو نه‌ده‌بوو، ئەوە بوو كه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گونجێ ده‌بێ بایه‌خ و ئیده‌ئاله ئینسانییه‌كان له تێكۆشان و كاروباری ڕۆژانه‌ی بزووتنه‌وه‌دا، ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێ. حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران هیچ كات له‌گه‌ڵ زیندانییە‌کان به خراپی ڕه‌فتاری نه‌كردووه. له پێوه‌ندی و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا په‌نای بۆ فشار و زۆره‌ملی نه‌بردووه. قه‌ت بارمته‌ی نه‌گرتوون، هیچ كات فڕۆكه‌ی نه‌ڕفاندووه یان له‌نێو ئوتوبووسێك، بازاڕێك یان یه‌كێك له شاره‌كانی دوژمن‌دا بۆمبی نه‌ته‌قاندۆته‌وه. دیاره حیسێبی شوێن و ناوچه نیزامییە‌كان جوێ‌یه. قاسملوو ئه‌گه‌رچی ئینسانێكی بێ‌باك و نه‌ترس بوو، به‌ڵام له باری ئوسوولییه‌وه دژی تێرۆریزم بوو، ئه‌گه‌رچی ده‌یزانی ده‌بێ چ نرخێكی گران بابه‌تی هه‌ڵوێستێكی له‌م بابه‌ته ببژێرێ. هه‌ربۆیه زۆر جار وێڕای ئیشاره‌كردن به‌م مه‌سه‌له‌یه، زۆر به‌داخه‌وه ناڕه‌حه‌تی له‌وه ده‌رده‌بڕی كه ڕاگه‌یه‌نه گشتییە‌كان گرینگییه‌كی ئه‌وتۆ به مه‌سه‌له‌ی كورده‌كان ناده‌ن. جارێك له جێیه‌ك نووسیبووی: تاقمێكی بچووك ده‌توانێ له ڕێگای بارمته‌گرتنه‌وه، یان دانانه‌وه‌ی بۆمبێك ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی په‌یدا بكا، ئه‌وه‌ش له حاڵێك‌دایه كه بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه په‌نا بۆ تێرۆریزم نابه‌ن، به‌ته‌واوی له‌بیر كراون.
نوامبری ١٩٧٩، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی به‌بارمته‌گیرانی دیپلۆماته‌كان و كارمه‌ندانی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له تاران‌دا، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی مه‌حكووم كرد. به بڕوای دوكتور قاسملوو، ڕزگاریی ئێران له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا، یان ڕزگاربوونی دنیای سێهه‌م له زلهێزێكی ئیمپریالیستی، هه‌روه‌ك له به‌رنامه‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا هاتووه، ئامانجی درێژخایه‌نی خه‌باتێكی سیاسییه كه ئازادی و دێمۆكراسیی بۆ هه‌مووان به دواوه‌یه. به‌م حاڵه‌ش سه‌ره‌ڕای بوختانه‌كانی ڕێژیمی تاران، واشنگتۆن ئاوڕێكی له كێشه‌ی كورد نه‌دایه‌وه. ئه‌گه‌رچی دیپلۆماسیی ئه‌مریكا له شه‌ڕی كورده‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق (1975-1961) چالاكانه وه‌خۆ كه‌وت، به‌و هۆ ستراتیژیكییانه‌ی كی‌سینجێر شییان ده‌كاته‌وه و له مێشكی خۆیدا به نیازخراپییه‌وه بیریان لێ ده‌كاته‌وه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا هیچ كارێكی به مه‌به‌ستی خزمه‌ت به‌م كێشه‌یه نه‌كرد. قاسملوو بۆخۆی هه‌تا مانگێك به‌ر له مردنی كه ڤیزای سه‌فه‌ر بۆ ئامریكای پێ درا، قه‌ت ڕێگای چوون بۆ ئه‌مریكای پێ نه‌درا. ڕاست له ڕۆژه‌كانی به‌ر له سه‌فه‌ری ڤییه‌ن، خۆی بۆ سه‌فه‌ری ئه‌مریكا ئاماده ده‌كرد، وڵاتێك كه ئه‌و هیوادار بوو بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد زۆری هه‌وڵ تێدا بدا. ئه‌گه‌رچی ئاكامه سیاسییه‌كانی سه‌فه‌رێكی ئه‌وتۆ، زۆریش ناڕوون نه‌بوو.
ئه‌و چاك ده‌یزانی كه هاوپێوه‌ندی و هاوده‌ردیی به‌شێك له خوێنده‌وارانی جیهان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورده‌كان (نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ پێنج میلیۆن كوردی ئێران به‌ڵكوو له گه‌ڵ ٢٥میلیۆن كورد كه به سه‌ر چه‌ند وڵات‌دا، دابه‌ش كراون) ئه‌گه‌ر به‌ربه‌رینتریش بێ به هیچ جۆر ناتوانێ دیپلۆماسیی ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌كان و ته‌نانه‌ت دیپلۆماسییه ئورووپایییه‌كانیش به قازانجی كورد، ببزێوێ. چونكه هه‌ر له‌جێدا ئه‌وان له بیری قازانجه‌كانی خۆیان دان. ئه‌و به هۆی ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌رانه‌ی به تایبه‌تی بۆ ئورووپا كردبوونی، ئه‌م ڕاستییه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتبوو. چونكه ئه‌گه‌رچی به گشتی ڕێزیان بۆ داده‌نا، به‌و حاڵه‌ش زۆر به كه‌می له كۆڕوكۆمه‌ڵه ڕه‌سمییه‌كاندا وه‌رده‌گیرا. له باشترین حاڵه‌تدا به كه‌لك‌وه‌رگرتن له دۆستایه‌تیی له‌مێژینه‌ی خۆی و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌نتێرناسیۆنالی سۆسیالیست، جاروبار ده‌یتوانی كه‌مێك یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ گه‌له‌كه‌ی وه‌ده‌ست بێنی، یان له ڕێگای دوستێكیه‌وه، گیروگرفتێك كه بۆ وی گرنگ بوو، چاره‌سه‌ر بكا.
ژان فرانسوا دیناو، یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ژیسكاردێسته‌ن، به هه‌ستێكی تا ڕاده‌یه‌ك دۆستانه‌وه باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه سه‌رده‌مێك دوكتور قاسملوو ئه‌وی خستۆته ژێر فشار، تا سه‌ره‌نجام توانیوێتی فه‌رهه‌نگێكی فه‌رانسه‌ـكوردی كه له‌مێژ بوو چاوه‌ڕوانی چاپی دووباره بوو، سه‌رله‌نوێ چاپ بكاته‌وه.
قاسملوو مرۆڤێکی ڕیئالیست بوو. باش له‌بیرمه جارێكی گوتی له كۆتایی سه‌ده‌یه‌كدا كه هه‌وڵدانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان به مه‌به‌ستی سه‌قامگیر كردنی ناسیۆنالیزمێكی له‌رزۆك و ناقایم، له تایبه‌تمه‌ندییه به چاوه‌كانیه‌تی "هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵدانێك بۆ تێكدانی نه‌خشه‌ی جوغرافیا به‌و مه‌به‌سته كه ئیجازه به كورده‌كان بدرێ له سه‌ر وێرانه‌كانی سێ نه‌ته‌وه‌ی دیكه، وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ پێك بێنن" ناتوانێ شتێكی دڵخواز بێ. هه‌ربۆیه خودموختاریی بۆ كوردستانی ئێران ده‌ویست نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی بۆ كورده‌كان. به‌ڵام دوژمنه‌كانی له تاران پێیان وابوو ئه‌مه هه‌ر تاكتیكێكی فریوده‌رانه‌یه، تاكتیكێك كه به شێوه‌یه‌كی ناشیانه بۆ شاردنه‌وه‌ی بیروڕای جیاوازیخوازانه كه ناوێرێ ده‌ری ببڕێ و یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ پێكهێنانی "كوردستانی گه‌وره" و یه‌كگرتووكردنی كورده‌كانی ئێران، عێراق، توركیه و ته‌نانه‌ت كورده‌كانی سووریه و یه‌كیه‌تیی شووره‌وی، كه‌لكی لێ وه‌رده‌گرێ. له‌م باره‌وه ته‌نانه‌ت كه‌سێــكی نائاخوندی وه‌ك به‌نی‌سه‌دریــش له‌گه‌ڵ ئاخونده بنــیاتگه‌راكــان ته‌واو هاوبــیروڕا بوو.
ده‌ستووری كوشتنی قاسملوو، له ساڵی ١٩٧٩وه كه وه‌ك ته‌نیا كه‌سی غه‌یره ئاخوند بۆ مه‌جلیسی "دامه‌زرێنه‌ران" هه‌ڵبژێردرا و ، له به‌ر هۆی ئه‌منییه‌تی له چوون بۆ تاران خۆی پاراست، درابوو. ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له وتووێژێكی ته‌له‌ویزیۆنیدا به‌ئاشكرا به‌داخبوونی خۆی له نه‌هاتنی ئه‌و ده‌ربڕی و گوتی : "خۆزگه هاتبا. من وام دانابوو ئه‌گه‌ر هاتبا لێره ڕامگرتبا."
سێزده‌هه‌می ژوئییه ڕۆژی جێژنی گه‌وره‌ی موسوڵمانان بوو، هه‌روه‌ها شیعه‌كانیش له‌م ڕۆژه‌دا، ڕێزیان له چله‌مین ڕۆژی مه‌رگی خومه‌ینی ده‌گرت. داخوا ئه‌مه شتێكی به‌ڕێكه‌وت بوو؟ ئایا ئه‌و بكوژانه‌ی به‌رگی نوێنه‌رانی ئاشتییان كردبووه به‌ر و، له لایه‌ن هاشمیی ڕه‌فسه‌نجانییه‌وه مه‌ئمووریه‌تیان پێ درابوو و به پاسپۆرتی دیپلۆماتیكه‌وه كه ویلایه‌تی (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی) ئیمزای كردبوون، له تارانه‌وه هاتبوون، به‌ئه‌نقه‌ست له‌م ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی تازیه‌باری بوو، فه‌رمانی كوشتن‌یان به‌جێ‌گه‌یاند؟!