
مەسعوود پزشکییان سەرۆککۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پیشەسازیی ناوکی ڕایگەیاند کە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوە ناوکییەکەی ئەو وڵاتە، ئێران ئەو ناوەندانە "بە هێزێکی زیاترەوە" ئاوەدان دەکاتەوە.
پزکشییان وتی، زانست لە مێشکی زانایانی ئێراندایە و وێرانکردنی باڵەخانەکان ناتوانێت ڕێگری لە پێشکەوتن بکات.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە چالاکییە ناوکییەکان بەرهەمهێنانی چەک نییە بەڵکوو خزمەتکردن بە تەندروستی و خۆشگوزەرانی خەڵکە''.
بەڵام ڕەخنەگران ئەم قسانە بە دووبارەبوونەوەی دروشمەکانی ڕابردوو دەبینن، لەکاتێکدا ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی سەبارەت بە پیتاندنی ئورانیۆمی ٦٠ لەسەدی پرسیاری جیددی سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم بەرنامەیەی وروژاندووە.
ئەم هەڵوێستە لەکاتێکدایە کە ئێران لەگەڵ قەیرانە ئابوورییەکان و گوشاری گەمارۆکان خەریکی ململانێیە و زۆرێک لە کارناسان دەڵێن کە پێویستە ئەولەوییەتیی ئێران لەمڕۆدا باشترکردنی بژێوی خەڵکەکەی بێت نەک ئاوەدانکردنەوەی تێچووی ئەو پڕۆژانەی کە هەمیشە بابەتی مشتومڕی نێودەوڵەتی بووە.