کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی ئوتریش بەڕێوە چوو

18:15 - 23 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ، لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش، بەبۆنەی پیرۆزکردنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و نوێنەری بەشێک لە حیزبە کوردستانییەکان، ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

سەرەتا وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان لەلایەن حوسێن خاڵخاڵ، ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ئوتریش، بە سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، بەرنامەکە دەستی پێ کرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزب لە ئوتریش لەلایەن محەممەد فەقێ‌عەلی، پێشکەش کرا کە لە نێوئاخنی پەیامەکەدا ئاوڕێک لە بەشێک لە مێژووی پڕ لە شانازی و پڕ لە هەوراز و نشێوی ٧٨ ساڵ خەباتی بێ وچان و نەپساوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران درایەوە.

هەروەها لەلایەن کاک حەمەکەریم وەک نوێنەری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئوتریش و کاک محەممەد شەریف وەک نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە، بروسکەی پیرۆزبایی پێشکەش کرا و هیوای بەردەوامی لە خەبات و سەرکەوتنیان بۆ حیزب خواست.

ڕێورەسمەکە بە ئاهەنگ و شادی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێ هات.