کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادكردنەوە هەینیی خوێناویی بەلووچستان لە ئاڵمان

11:35 - 10 رەزبەر 2723

کۆمیتەی حیزیی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئاکسیۆنی ساڵوەگەڕی هەینیی خوێناویی زاهیدان لە شاری بێرلین بەشداریی کرد.

ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتە ناوچەی بێرلین لە شاری بێرلینی پایتەختی ئاڵمان لە ئاكسیۆنی یادکردنەوی قوربانییانی "هەینیی خوێناویی زاهیدان" بەشدارییان کرد.

لەو ئاکسیۆنەدا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کامبیز سەلیمی و پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن فەرزانە ڕەزەوییەوە خوێندرانەوە.

شایانی باسە کە لەو ئاکسیۆنەدا کە زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکانی ئێران بەشدار بوون، پیامی هاوخەمی و پشتگیریی خۆیان لە خەباتی بەلووچستان ڕاگەیاند.