کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بەنیسبەت هەوڵی تێرۆری سۆهراب ڕەحمەتی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

11:17 - 27 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، هەوڵی تێرۆری پارێزەر، سۆهراب ڕەحمەتی، ئەندامی ئەم سەندیکایەی مەحکووم کرد.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: وێڕای هیوای سڵامەتیمان بۆ پارێزەر سۆهراب ڕەحمەتی، ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین و داواکارین لایەنی پەیوەندیدار بە زووترین کات تۆمەتباران بدۆزنەوە و بدرێنە دادگا. ئێمەش وەک سەندیکا دەبینە سکاڵاکار و لەپاڵ پارێزەر ڕێکاری سزایی و یاسایی دژی تۆمەتباران دەگرینە بەر، بۆ ئەوەی بە زووترین کات بە سزای خۆیان بگەن.

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، سۆهراب ڕەحمەتی، ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارێزەر و نیشتەجێی شاری هەولێر و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە شوێنی ژیانی لە بەردەم "هانا سیتی"، لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تەقەی لێ کرا و بەتوندی بریندار بوو.