کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی بلژیک

18:19 - 15 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕێبەندان (٤ی فێوریەی ٢٠٢٤)، بە بەشداریی بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە ٧٨ـەمین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان لە وڵاتی بلژیک بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی  شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

لە بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکەدا، مامۆستا بەها ئیبراهیمی، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی بلژیک، باسێکی سەبارەت بە مێژووی دامەزرانی کۆماری کورستان و هەلومەرجی پێش دامەزاندنی کۆماری کوردستان و دامەزرانی کۆمار و دەسکەوتە پڕ لە شانازییەکانی کۆمار پێشکەش کرد.

لە بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکەدا چەند کۆپلە شێعر و پەخشانی کوردی خوێندرانەوە و ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.