کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قووڵایی ستراتیژیی ئێران گەیشتنە بە چەکی ناوکی

19:12 - 13 خاکەلێوه 2724

شۆڕش شاباز

پرسی ناوکیی ئێران سەرکاکڵی تەواوی بێنەوبەردەی دیپلۆماسییەکان بەردەامەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و تەنانەت لە ئاستی نیۆنەتەوەییش‌دایە. پرسی ناوکی و گەیشتن بە چەکی ناوکی لە ئێراندا وەک پرسێکی ئاڵۆز و هاوکاتیش زۆر لە بابەت و کێشەکانی دیکەی نەک هەر  بەرەو پەراوێز بردووە، بەڵکوو وەک دیاردەیەکی ناپیرۆز پێشی لە هەر چەشنە گۆڕانکاری لە نێوخۆی وڵاتیشدا گرتوە.

ئەو کێشەی ناوکییە کە بەتەواوی ئەتمەسفۆری پەیوەندیی دیپلۆماتیکەکان و تەنانەت وتوۆێژەکانی دەوڵەتە ئورووپایییەکانی لەگەڵ ئێراندا لەخۆی گرتوە، سەرنجیکی لە ڕادەبەدەری لەسەر ئەو بابەتەیە کە مەترسیی دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکی کەم بکاتەوە، بەڵام بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی ڕۆژاوا تاکوو ئێستە پێچەوانە دەبینرێت!

گەیشتنی ئێران بە تەکنۆڵۆژیی هاژەکە دوورهاوێژەکان و هاژەکی هاپیرسۆنیک کە خۆیان لەبەر چاوی ڕادار بزر دەکەن، ئیدی گۆمانی تێدا نامینی کە بەرنامەی ناوکیی ئێران ئاشتیخوازانە نییە و ئامانجی دیکەی لەپشتەوەیە.

نەرم‌ونیانیی سەیروسەمەرەی لەژێر ناوی دیپلۆماسی و وتوووێژ پرسی ناوکیی ئێران لە ئاستی نیۆدەوڵەتیدا هەیە. ئەو چەشنە دیپلۆماسییە کە لەلایەن شوڕای بڕیاردەرانی ئاژانسی ئەتومی کە شیۆەکەی زۆر هێمنانە و تاقەتپڕوکین بوو، بووە بە هۆکاری هاتنی دیاریی قیزەونی بەناو گەمارۆ بۆ خەڵکەکە. ئەو دیارییە ناپیرۆزە کە ناوی گەمارۆی ئابوورییە کاریگەریی ڕاستەخۆی هەیە لەسەر تاقەتی کڕین و دابینکردنی شتومەکی خەڵک و ئاستی گرانی لە سەرانسەری ئێرانی بەبێ کۆنتروڵکردن لەگەڵ خۆی هیناوە.

گەمارۆی ئابووری کە بە ناوی گۆشارخستنەسەر دەسەڵاتی ئێران چەندین ساڵە بەکار هێنراوە، نەک تەنیا کاریگەریی ئەوتۆی نەبووە لەسەر پڕۆژە سەربازییەکانی دەسەڵات، بەڵکوو ئاستی چالاکییەکانی حکوومەت لە دەروەی ئێران لە چوارچیۆەی گرووپە میلیشیاکانی خۆی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زێدەتر کردوە.

بە چاوپێداخشاندنێکی زۆر سەرەتایی، بێچارەیی و بەرەنگاری و ناتەبابوونی دەوڵەتە ئورووپایییەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوکیی ئێران بە زەقی دیارە دەکەوێت. ئەو بابەتە بەرەنگارییەش دەگەڕێتەوە بۆ پرسی وزەی بەرهەمهاتوو لە پەتڕۆڵ کە پێداویستیی سەرەکیی وڵاتانی ڕۆژاوا و بەتایبەتی وڵاتانی ئورووپایە. زۆرتر لە چوار دەیە بە هۆکاری سیستەمی باج لەو وڵاتانە و ترس لە گرانبوونی وزە لەو وڵاتەیلە، پەیوەندیی ڕاستەخۆی هەیە بەو دەستبەدەستکردنەی کە تووشیان بووە.

ڕکوودی ئابووری لە وڵاتانی زلهێز بەردەوام بووە بە هۆکاری قەیران. بۆ ئەوە پێشی ئەو قەیرانە توندانەی ئابووری بگرن، دوو شەڕی جیهانی یەکەم و دووهەمیان هەڵگیرساند، بەڵام ئێستە بە هۆکاری پێشکەوتنی چەکە کۆمەڵکۆژەکان و نەبوونی تاقەتی گۆی زەوی، بابەتی دیکەیە کە لەبەر چاویان بێت تا پێش لەوە بگرن شەڕی جیهانی سێیەم ڕوو بدات. ‌ئەمەش بەو واتەیە نییە کە شەڕ نایتە ئاراوە. شەڕە ناوچەییەکانی وەک شەڕی عێراق و ئەفغانیستان تا دەگاتە شەڕی ئۆکراین، نموونەیەکی شەڕی نەرمە کە قازانجێکە بۆ نەگەیشتن بە شەڕی گەورەتر کە ئەنجامەکەی دابینکردنی بەرژەوەندیی کورت‌مەودایە بۆ ئەو وڵاتانەی دەستیان ڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆ لەنیۆ ئەو شەڕانەدا هەیە. جۆری قازانج‌وەرگرتن لەو شەڕە ناوچەیییانە گرێ دراوە بە ئاستی هێزی ئابووری زلهێزەکان بەتایبەتی ئەمریکا.

لە هەوراز و نشیۆیی ئەو شەڕانەدا، جیا لەوەی چەکە پێشکەوتووەکانی خۆیان تاقی دەکەنەوە، جۆری دیکە پێشاندانی هێز و سەردەستی و بەهێزتربوونی خۆیانە سەبارەت بە زلهێزەکانی دیکە، ئەمەش بەتەواوی دیارە.

لە بارودۆخی وەهای ململانێی زلهێزەکان لەگەڵ یەکتریدا بۆشایی دێتە ئاراوە. هەروەها کە بیرکردنەوەی دەسەڵات سیستەمی وەهای هەیە کە بۆشاییی قەبووڵ ناکات، ئەو بۆشایییەی کە لە ئەنجامی ململانێی زلهێزکان دێتە ئاراوە، دەبێت پڕ بکرێتەوە. جا ئەو بۆشایییەی کە هاتووە ئاراوە ئێستە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە کەڵکوەرگرتن لە هێژمۆنیی ئایینی پڕ دەکرێتەوە.

دەبێت ئەوەشمان لەبیر بێت کە سیستەمی زلهێزکان بەردەوام لەسەر ڕێژیمی زۆر و توانا و هەبوونی چەکی پێشکەتوو خۆی دەنوێنی. ئەو شیۆە مکانیزەبوونی ئیدارەی زلهێزەکان بەتاڵە لە دوکتۆرینی فەلسەفی - سیاسی و تەنانەت واڵایە لە ستراتیژی!  چونکە نیازیان وایە کە هەر کردوەی دەیکەن، بەتەواوەتی قازانجویستە و ئەوەی دیانەوێ، دەستکەوتێکی مادییشە کە تەنیا بۆ خۆیانە. خاڵی بزر و ونی زلهێزەکان لەوە سەرچاوە دەگرێت کە بەردەوام بەدوای ئەوەدان کە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆیان تەواوی دۆستەکانی نایەکسانیان لەو ناوچەیە تێدان وەکوو بەکرێگیراو یان ژێردەست، نە هاوپەیمانی ستراتیژیک مامەڵە دەکەن.

ڕۆڵی پێکهاتەیەکی تێکەڵ بە جەوهەری ڕۆحی لە وەها پارادایمدا نەتەنیا لێڵە، بەڵکوو بەتاڵە لە هەبوونی پشتیوانی و ڕابردووێکی هاوبەش. لە بەرانبەری هەڵەیەکی وەها ستراتیژی بە زەقی دیارە دژکردوەی دێتە ئاراوە. ئەو دژکردەوەیشە سەرچاوەکەی دەگڕێتەوە بە نەیارزانین زلهێزەکان بەدوای خۆیدا دەینێت.

پێناسەی ئایدئۆلۆژی کە دوای تێپەڕبوونی چەندین سەدە لە شەڕی ئایینەوە بگرە تا دەگاتە بیری چەپڕەوی کە تەواوی مەنهەجی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دەسەڵاتی سەرتر لە خۆیانە، هەروەها ماوە و دەمینێتەوە و پیۆیستی بەوە هەیە کە دەرفەت بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی دیسان سەر هەڵ بدات. جا ئەوەی ئەو جۆرە پێکدادانە دێنێتە کایەوە، شیۆەی هەڵسوکەوتی زلهێزەکانە. ئەگەر شیۆەی هەڵسوکەوتی زلهێز دەرزی کۆڕ لەو ناوچەیە کە لەنیۆدایە یان داگیری کردووە بێنیتە دی، دیارە جۆری دژکردنەوەکان توندتر یان ڕادیکاڵتر دەبن.

لە وەها بارودۆخێکدا کە زلهێزەکانی ناوچەیی ئاستیان ناگاتە زلهێزکانی نیۆنەتەوەیی، ئامرازی ئەوتۆیان هەیە بۆ دژکردەوەیەک بگاتە ئەوەی ڕووبەڕووبونەوەی دژواریان هەبێت کە دەتوانن وەک دەرزی بیکوتن لەو گرووپانە. پێناسەی کورت کە لەوانە کراوە، دژکردوەی ڕەفتاری سیاسییش لەگەڵ خۆی دێنی. بەستێنی ئامادەکراو لە بنەڕەتەکانی ئایینی هەتا ئەوەی ناوی شوڤینیستی ڕادیکاڵە کە لە ناخ و بنە بیری حاکمانی ناوچەیییە کە خۆیان پێشان بدەن، پێناسەی بنەڕەتیی ئەوە بەدواچوون بەدوای پرسی، دەبێت کە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئەوەی دانەمێنن لێی، پیۆیستی بە ئاراج هەیە. ئەو ئاراجە بۆ تێکدانی باڵانسی هێز لە دنیادا و خۆنیشاندان لە دنیای ئمڕۆییدا، شتی جیا لەوە نییە کە دەستڕاگەیشتن بێت بە چەکی ناوکی!  

ویلایەتی فەقی لە ئێران و باڵە جێبەجێکارانی یان هەر ئەو سەردارانەی سپای پاسداران کێشەیان لەگەڵ ئەو سیستەمە جیهانییە (نظم جهانی) هەیە کە ئیمڕۆ هەیە و دیانەوێ ئاڵترناتیڤی بن. بەسەدان جار هەڵۆیستی بەرپرسان ئەو ڕێژیمە هەر لە ڕێبەر تا دەگاتە بەرپرسە سەربازییەکانی و تەنانەت وتووێژی دەوڵەتییەکانیان لە پلەی هەرچەشنە حوکم یان تەنانەت یاسای نیۆدەوڵەتی سەبارەت بە پێشەلکارییەکانی ئەو ڕێژیمە نەک تەنیا دانیان پێ نەداوە، بەڵکوو لە بنەڕەتدا بە هەڵەیان زانیوە، زەق و دیارە. 

هەڵسوکەوتی خاوەنی حەقبوونی ئەو سیستەمە لە قەبووڵنەکردن و پلەی ئەو شەرمەزاری و سزا نیودەوڵەتییانە، خۆی پێناسەیەکە لەو شیوە تێڕوانینەی کە ئەو ڕێژیمە هەیەتی، بەڵام ئەوەی کە ئاشکرایە و ڕوونە، ئەوەیە کە نەسلماندنەوەی حکوومەتە، تەواوی پێکهاتەی کۆمەڵگەی ژێردەستی وێران کردووە و   لێی داوە. لە لایەکی تریشەوە خوازیاری ئەوەی کە هەر چەشنە چەکی کۆمەڵکۆژی لە نیوان ڕێبەرانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەبێت چەند قات گەشی کردوە.

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەم تیۆری و هەم پارادایمی تایبەت بە خۆی هەیە و بە جۆری لە جۆرەکان وەکوو یەکیەتیی سۆڤیەتە. لە وەها هەلومەرجێکدا پێکدانانی تیۆری تێکەڵاوکراو بە ئایین ئەوەش بە پارادایمیکی سیاسی چەپ (ئەوەش دروستکراوی تایبەتی بە ڕێبەرانی دەسەڵاتداری ئێرانی) لە بەرانبەری سیستەمی هەنووکەی دنیایی دیتە ئاراوە. 

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە هەر چەشنە دابینکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کە کۆمەڵگە پێویستیەتی، خۆی بێبەری کردووە. بەو واتەیە کە بنەڕەتی دەسەڵاتداری هەر دەوڵەتی بەسەر کۆمەڵگەدا کە دەبێت ئاسایشی لە هەر بواردا دابین بکات، ئەو دەسەڵاتەی ئێستە هەر لەبیری کردووە کە هیچ بە پێچەوانەوە کردەوەی هەیە و کۆمەڵگەەی ژێری ەەسڵاتی لەگەڵ هەزارن کێشەی گرانی و نەبوونی و پرسی ئابووری ڕووبەڕوو کردووە. ئەو دەسەڵاتە هەڵگری شوە و تێڕوانینی بەتەواوی سەربازییە. ئەوەش بۆ ئەوەی بگاتە ئەو چوارچیوەی ئایدئۆلۆژیای کە هەیەتی. پرسی ناوکیی ئێران کە لە سەردەمی حەمە ڕەزاشا دەستی پێ کراوە و دوای ئەوەی کە ماوەی کۆماری ئیسلامی لە سەرتاوە و دژایەتی دەکرد، بەڵام دوای چەند ساڵی بەوە گەیشت کە ئەو پرۆژەیە دیسان بەردەوامی پێ بدات کە ئێران دەستی بە تەکنۆلۆژیی ناوکی بگات، بەردەوامی پێ دا. ئەوەش دەگرێتەوە بەو تێبینیانە کە دوای سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق ڕووی دا و ئەو دۆڕان و خەفەتانەی کە لە سەردەمی ئەو شەڕە دەسەڵاتی ئێران تووشی بوو.

دوای شەڕی ئێران و عێراق لە جیاتیی ئەوە ئاسەواری شەڕ نەهێڵن و ئەو وێرانییانەی شەڕە چاک بکەنەوە، بوودجەی سەربازی ئێران هەر لە هەڵکێشان و زۆربوون بووە و هەیە. لە بواری سەربازی تەنانەت وزەی ناوکی - کە کۆماری ئیسلامی ئاشتیخوازانە ناوی دەبات - پێ ناوە نیۆ باسێکی هاوتەریب لەگەڵ یەکتردا.

لە بواری سەربازیدا بۆ گەیشتن بە هاژەکە دوورهاوێژەکانی لە بەرنامەی خۆیدا دانا. ئێستاش دەرنجامی هەبوونی ئەو هاژەکانە لە ناوچەکە بە زەقی دیارە.

 لە بواری  گەیشتن بە وزەی ناوکییش تا ئەو جیگا ڕۆشتووە کە کارناسەکان دەڵێن ئاستی پیتاندینی ئۆرانیوم  بۆ بەرهمهینانی بۆمبی ناوکی تەواوە. خامنەیی وەک ڕێبەری ئێران لەگەڵ سەردارەکانی سپای پاسداران هەڵگری ڕێو شوێنی بیرکردنەوەکی تۆڵەسەندنەوەیەکی پڕلە کین و بوغزاویی تایبەت بە خۆیانن.

بۆ گەیشتن  بە ئامانجەی کە لە بیری و هزریاندا هەیە، زۆر جار تەقیە دەکەن و دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی درۆگوتن بە سوودوەرگرتن لە ئایین! بۆ ئەوەی بە شیۆەی نهێنی چەکی ناوکی بەدەست بێنن، بەردەوام چەند حەدیس یان ڕەوایەتی ئایینی دەڵین کە ئەوەش بۆ ئەوەیە شەقامی گیشتی پێ فریو بدەن. بەڵام بە تێپەڕینی کات ئەو کڵاوە شەرعی درۆکانییە کە بۆ کردەوەی خۆیان دووریوە، ئیتر کۆن دەبێت و کاریگەری نامینێت. دنیای ئمڕۆژی دەبێت بگاتە ئەو حاڵەتە کە دەسەڵاتدارانی ئێران زۆر مەترسیدارترە لە کیم جۆنگ ئۆن، ڕێبەری کۆریای باکوور!

ئەگەر هێشتا کات مابێت و مافیای چەکە کۆمەڵکۆژەکان یارمەتی ئێرانیان نەدابێت بیگەنن بە چەکی ناوکی، دەبا ڕای گیشتی هاوڕابوونی بۆ نەگەیشتنی دەسەڵاتدارانی ئێستەی ئێران بە چەکی ناوکی پێک بێنن. هەروەها کە هاژەکە بالیستکەکانی ئێران بووە بە گرفتێکی گەورە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و لە کۆبوونەوەی ئەم دوایییەی گرووپی هەفت، ئێرانیان وریاکردەوە کە نابێت لە شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین هاژەکی بالستیک بدات بە ڕووسیە، ئەو کاتە کە بگەن بەو ئاکامەی کە چەکی ناوکی لە دەستی دەسەڵاتدارانی ئێرانە، دی بەربەستی لەبەر دەستیان نییە کە بتوانن بە گەمارۆدان یان وریاکردنەوە مەترسی بۆمبی ناوکی ئەوەش لە ژێردەستانی کەسانی ئایدئۆڵوژی کەم بکاتەوە.