ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردان، خاتوو عایشە خانکە، خەڵکی گوندی گردکاشان سەر بە شاری شنۆ، بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو هاوسەری شەهید عبداللە میرابی ناسراو بە عبداللە سێزدە بوو کە هەر لە سەرەتای دەستپێکی ژیانی هابەش لەگەڵ شەهید عەبدوڵڵا لەنێو شۆڕشدا بووە و بەشداریی خەباتی کردووە.
لە ساڵی ۱۳٦۱ هەتاویدا دوابەدوای شەهیدبونی هاوسەرەکەی بە ناچار خۆی و سێ منداڵەکەی گەڕانەوە ناوچەی شنۆ و لەوێ دەستی بە پەروەردەکردن و بەخێوکردنی منداڵەکانی کرد.
خاتوو عایشە هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی لە ڕێبازی حیزبی دێموکرات لای نەدا و وەفادار بە رێبازی حیزب و هاوسەرە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.