بە داخەوە ڕۆژی هەینی ۶ی سەرماوەز کاک مەجید دروودی کوڕی ئەنوەربەگ دروودی و پیرۆزەخانم دروودی خەڵکی ئاوایی چرۆسانە سەر بە شاری کامێران، لە تەمەنی ۵۴ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ئەندامێکی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزی حیزب بوو و تا دوایین هەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە و هەموو ئەرکە حیزبییەکانی بە باشترین شێوە و بە دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.
ناوبراو لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر لەدایک بووە و دوو برای کاک مەجید بە ناوەکانی کاک والی دروودی بەندکراوی سیاسیی پێشوو و کادری حیزب و کاک حامید دروودی ئەندامی حیزب لە دەرەوەی وڵات لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.