کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد

10:28 - 28 رەزبەر 2724

ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٣، دایە پەریخان ئەحمەدزادە، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە پەریخان بە ناوی ڕەحیم ئەحمەدزادە، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

ڕەحیم ئەحمەدزادە، لە مەهاباد لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاویدا لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە دەراوی دووسەید شەهید بووە.

دایە پەریخان هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەم ڕێبازە مایەوە.

تەرمی دایە پەریخان هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.