خۆرنشینی گۆڕەپانی خاک و خوێن (سەرگورد کەریم عەلیار)
برایم چووکەڵی
لە مێژووی خەباتی نەتەوەکەماندا زۆر ڕۆڵەی بەوەج بەتایبەتی ئەفسەرە نیشتمانپەروەرەکان هەبوون کە هەموو پلە و بەرپرسایەتییەکی حکوومەتییان وەلا ناو و خزمەتێکی لەبیرنەکراویان دوای شۆڕشێ گەلانی ئیران بە گەلەکەیان کرد. یەکێک لەو قارەمانە نیشتمانپەروەرانە شەهید سەرگورد کەریمی عەلیارە کە له ڕۆژی ١٠ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی له شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌دا به‌دژی له‌شكری خومه‌ینی له ناوچه‌ی بانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه به ناوه‌كانی، ئه‌بوبه‌كر كاكه برا (ناسراو به عه‌بوو سه‌قزی)، سلێمان پیرۆت و هەمزه شێخه‌یی شه‌هید بوون.
شەهید کەریم عەلیار (ناسراو بە سەرگورد عەلیار) لە ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی لە ئاوایی عەمبار سەر بە ناوچەی ئەحمەدی‌کۆری بۆکان چاوی بە دنیای ڕوون کردەوە. ئەو لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند گەورە بوو، لە خوێندنیشدا زۆر زیرەک بوو، و پۆلەکانی خوێندنی یەک بەدوای یەکدا بڕی. پاشان چووە ئەڕتەش و پلە نیزامییه‌کانی هەتا پلەی سەرگوردی بڕی. سەرگورد عەلیار بە پلەیەکی باش کۆلێژی ئەفسەریی تەواو کرد و لیسانسی حوقووقی سیاسیی وه‌رگرت. کاتێکیش ڕێژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی ئیسلامی پەلاماری خەڵکی کوردستانی دا، سەرگورد عەلیار چه‌ند مانگ پاش ده‌ست‌پێكردنی بەرگریی چه‌كدارانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دژی ڕێژیمی خومه‌ینی، ئه‌رته‌شی ڕێژیمی كۆنه‌په‌رستی خومه‌ینی به‌جێ‌هێشت و هاته ڕیزی پێشمه‌رگه‌وه و هەتا ڕۆژی شه‌هیدبوونی، خه‌باتی خۆی بۆ هێنانه‌دیی ئامانجه پیرۆزه‌كانی گه‌لی كورد درێژه پێ‌دا.
شەهید سه‌رگورد عه‌لیار له‌به‌ر لـێوه‌شاوه‌یی و ئیمانی قووڵ به ڕێبازی گه‌له‌که‌ی پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به فه‌رمانده‌ری هێزی پێشمه‌رگه دیاری كرا و له چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستان ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه‌ی به‌چاكی به‌ڕێوه برد. له ماوه‌ی شه‌ش ساڵ به‌رپرسایه‌تی له كاروباری نیزامی‌دا چ وه‌ك فه‌رمانده‌ری هێز‌و ئه‌ندامی كومیسیۆنی پێشمه‌رگه و چ وه‌ك ڕاوێژکاری نیزامیی ده‌فته‌ری سیاسی سەلماندی كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن بیر‌وباوه‌ڕ‌و به‌رپرسێكی پسپۆر و شاره‌زایه.
سەرگورد عەلیار مرۆڤێکی ئارام و سەرەخۆ بوو، هه‌رگیز له‌كار ماندوو نه‌ده‌بوو و هه‌ر ئه‌ركێكی له‌لایه‌ن حیزبه‌وه پێ‌ئه‌سپێردرابا بێ ئه‌م لاوئه‌ولا بەڕێوەی دەبرد و له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کاندا له ئه‌زموونه‌کانی خۆی بۆ خزمه‌ت به پێشمه‌رگه که‌ڵکی وه‌رده‌گرت. سەرگورد عەلیار بۆ دوژمن ببوو به چقڵی چاو و به بیستنی ناوه‌که‌ی ترس و له‌رز دڵی هێزه‌کانی ڕێژیمی داده‌گرت. فەرماندەی لەخۆبوردوو ئەزموونی دوو فەرماندەهی شەڕی کلاسیک و شه‌ڕی پارتیزانیی لێک گرێ دابوو و سەری لە هێزی کۆنەپەرەستی شێواندبوو. بێجگه له‌وانه، به‌هۆی مرۆڤدۆستی، له‌سه‌ره‌خۆیی و ئاكار و ئه‌خلاقی نموونەی ببوو به خۆشه‌ویستی هه‌موو هاوڕێیانی حیزبی و پێشمه‌رگه‌كان.
سه‌رگورد عه‌لیار له‌به‌ر لێهاتووی و لێوه‌شاوه‌یی له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزب (ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٦٢) به ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا. ئەو بایه‌خێکی زۆری به هێزی خه‌ڵك وەک پشتیوانیی سەرەکیی جووڵانه‌وه ده‌دا، و زۆرجار ده‌یگوت: شۆڕش و جووڵانه‌وه کاتێک سه‌رده‌که‌وێ که ڕێشه‌ی له‌نێو دڵی زه‌حمه‌تکێشان داکوتابێ. بۆیه گرینگییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری به پێوه‌ندیی نێوان خه‌ڵک و پێشمه‌رگه ده‌دا و هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و پێوه‌ندییه قایم و پته‌وتر بکا. هەروەها ژیری و لێزانیی سه‌رگورد له‌وه‌دا بوو که چه‌ندین فه‌رمانده‌ی به‌وه‌جی په‌روه‌رده کرد که له پاش خۆی هه‌رکامه‌یان ببوونه فه‌رمانده‌یه‌ک که جێی په‌نجه‌یان له حیزبی دیموکرات‌دا دیار بوو.
کار و چالاکییه‌کانی سه‌رگورد هێنده کاریگه‌ر و شوێندانه‌ر بوون که کۆماری ئیسلامی بۆ به‌دناو کردنی ته‌نانه‌ت پاش سی ساڵ له شه‌هید بوونیشی وازیان نه‌هێنا و به دروست‌کردنی فیلمێکی پڕ له درۆ و چه‌واشه‌کارانه به ناوی "شور شیرین" هه‌وڵیان دا سیمایه‌کی دیکه له سه‌رگورد عه‌لیار به نه‌وه‌ی نوێ بناسێنن، غافڵ له‌وه‌ی دایک و بابه‌کان و هاوسه‌نگه‌رانی سه‌رگورد وه‌ها چیرۆکی پڕ له خۆشه‌ویستیی سه‌رگورد عه‌لیاریان به گوێی ڕۆڵه‌کانیاندا چرپاندوه که کاره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بوو به بڵقی سه‌رئاو.
ئه‌و پێشمه‌رگه تێکۆشه‌ره، ئه‌و فه‌رمانده لێوه‌شاوه‌یه، جێێ هیوا و هۆمێدی حێزبی دێموکرات بوو. کەریم حاجی‌ڕەسووڵی کە لە دوایین کاتەکانی ژیانی سەرگورد لەلای بووە، بەمجۆرە باسی شەهید بوونی دەکا: "به‌دۆڵێکدا بەره‌وپشتی وشترمل وه‌سه‌ر ده‌که‌وتین ، ئێستا زۆر دوور نه‌که‌وتبووینه‌وه که له به‌رزاییه‌کانی برۆشکانی تۆپی ١٠٦ یان پێوه‌ناین کە پەنجا میترێک دوور لە ئێمە که‌وت. کاک سه‌رگورد کە بە سووکی بریندار ببوو، فه‌رمووی دەبێ زوو لێرە تێپەڕین. چه‌ند ده‌قه‌یه‌کی پێ چـوو له‌گه‌ڵ زرمه‌ی تۆپی دووهه‌م هه‌موومان به‌سه‌ر یه‌کدا که‌وتین. تۆپه‌که وه سه‌ری "عه‌بوو سه‌قـزی" که‌وتبوو و ته‌نیا پێستی سه‌روچــاوی مابوو. کاک سه‌رگورد جارێـــــــکی دیکه‌ش ئەمجارەیان بە توندی له پشت و زگ و که‌له‌که‌وه بریـندار بۆوە. ئه‌سپه‌که ورگ و ڕیخۆڵه‌ی هاتبۆ ده‌ره‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆپه‌که فرێی دام و بەتەواوی تاسابووم، له‌دوو جێگاشەوه بریندار ببووم. ته‌پ وتۆزێکی زۆر بوو، نه‌مده‌توانی هه‌ستم، هه‌موو له‌شم قورس و کوترابوو. هه‌رچۆنێک بوو نیوه به‌گاگۆڵکه و نیوه به‌پێوه خۆم گه‌یانده کاک سه‌رگــورد. برینی من که‌متر بوو، هه‌ربۆیه وه‌زعی من باشـــــتر بـــوو. ڕه‌نـگی ڕوخــساری له‌به‌ر خوێنــڕێژیی زۆر گــۆڕابوو، به‌لێــــوه له‌رزه‌یه‌که‌وه فه‌رمووی زێڕه‌گیان تۆ باشی؟ ئه‌دی عه‌بوو؟ چاوێکی بۆ گـێڕا، فه‌رمــووی کـوا؟ کاک تایر ئاگاتان لێی بـێ و پێ بڵێن وریای عه‌ینه‌که‌کانی بێ، ئه‌و بۆ شه‌و چاوی زۆر زه‌عیفه. گوتم کاکه هه‌موو باشین وه‌ره کۆڵم با دوور کەوینەوە. فه‌رمووی نا، تۆ ناتوانی. من تازه ته‌واو بووم تۆ برۆ، ده‌ستم برده به‌ر پشتی ڕاستی بکه‌مه‌وه، مسـتم پڕ بوو له خــوێن، ده‌ستی چه‌پیم خسته سه‌رشانم و له‌سه‌ر چــۆک ویستــم له‌کــۆڵــی بکه‌م، بەڵام به‌ســه‌ر لاشانمدا به‌ر بۆوه. به نیـــوه‌ده‌نگێـــکی ناته‌واو فه‌رمـــووی تۆ بـڕۆ لێت ده‌ده‌ن و قسه‌که‌ی ته‌واو نه‌کرد و گیانی پاکی به خاکی پیرۆزی کوردستان سپارد...".