
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٥ ی زایینی) شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستیی بەڕێز کاک بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزب بە سەرپەرەستیی بەڕێز کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارەکەدا دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە و هەروەها پرسە پێوەندیدارەکان بە بارودۆخی کوردستان لە هەموو بەشەکانیدا تاوتوێ کرا.
لەو پێوەندییەدا جەخت لەسەر یەکڕیزی و یەکگوتاریی نێوان هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە و پێوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی حیزبی دێموکرات و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە خاڵێکی ئەرێنی لەم قۆناغە زانرا.
شاندی دوو لایەنەکە لەسەر درێژەدان و بەهێزترکردنی پێوەندیی دۆستانەی نێوان حیزبەکانیان جەختیان کردەوە.