
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی یاسر شەریفیان کوڕی عومەر، ڕەشید فەقێزادە کوڕی واحید و ئومید ئیبراهیمی کوڕی قادر خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
چاونیووز لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە لە تاچیناوێ و سەیداوێ و دەسبەسەریان کردوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.