پشتیوانیی بەرەی یەکگرتووی بەلووچستانی ئێران لە ناوەندی دیالۆگی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار و پەیوەستبوونی خەڵکی بەلووچستان بە هاوسەنگەرانی بەڕێزی کوردستانی ئازیز و هەمیشە تێکۆشەر!
بەرەی یەکگرتووی بەلووچستانی ئێران بەردەوام لە تەنیشت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە و حیزبە فێدراڵیستەکانی دیکەی کوردستان هەمیشە لە خەباتدا بووە و دەبێت.
ئەم دەستپێشخەرییە جوامێرانە و شۆڕشگێڕانەیە لە سێیەمین ڕاپەڕینی گەورە لە شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''ـدا لەلایەن ئەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییانەی کوردستانی ئازیزمانەوە، باشترین و بەرزترین دیاری و لەسەرتر لە هەر گەنجینە و گەوهەرێکە کە پێشکەشی شۆڕشە گەورەکەمان دەکەن.
خەڵکی شارە ناوەندییەکانی ئێران ئەمجارە زۆر بەجددیتر هەستاون هەتا دروشمی ''لە کوردستان تا بەلووچستان، چاو و چرای ئێران'' بە کردەوە لە شەقامەکاندا نیشان بدەن.
ڕاگەیاندنی پشتیوانیی سەرتاسەریی ڕۆژی پێنجشەممەی ئێوە، بە وردی دەبێتە هۆی دڵگەرمیی زیاتر بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی شارە ناوەندییەکان.
بەرەی یەکگرتووی بەلووچستانی ئێران شانبەشانی ئێوە دەوەستێت و بە دڵنیاییەوە داوا لە خەڵکی بەلووچستان دەکات کە لەم ڕێڕەوەی سەر شەقامدا، جەماوەر هاوڕێی ئێوە و خەڵکی سەرتاسەری وڵات بن. ئێمە بە دیاریکراوی داوا لە پێشەوای مزگەوتی مەکی دەکەین کە لەم داخوازییە ڕەوا و شۆڕشگێڕانەیەدا، هاوکاریی مەعنەویی خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان ڕابگەیەنێت.
جەمشید ئەمیری
بەرپرسی یەکەمی بەرەی یەکگرتووی بەلووچستانی ئێران ٢٠٢٦/١/٦