
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو
ئایا ده‌توانین بڵێین کورد نه‌ته‌وه‌یه؟ ئایا دەکرێ کورد به که‌مایه‌تیی نه‌ته‌وایه‌تی دابندرێت؟ با له نیزیکه‌وه له‌م دوو پرسیار ورد ببینه‌وه.
زۆر جار لە )نه‌ته‌وه( مانایه‌کی ڕاست و دروست لێک نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زانستی نوێ سنوورێکی ڕاست بۆ نێوه‌ڕۆکی ئه‌م مانایه ده‌داته ده‌ست. نه‌ته‌وه خه‌ڵکێکه که له ڕه‌وتی مێژوودا په‌یدا بووه و سه‌قامگیر بووه. کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک ته‌نیا پاش قۆناغێکی دیاریکراوی پێگه‌یشتن ده‌بێته نه‌ته‌وه. ڕاستییه‌که‌شی ئه‌وه‌یه بناخه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه به گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌وه به‌نده و ئه‌و نه‌ته‌وانه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داریدا سه‌قامگیر ده‌بن. دیاره ڕیشه‌ی پێگه‌یشتنی ئه‌و نه‌ته‌وانه بۆ سه‌ر شێوه‌کانی پێشووی کۆمه‌ڵ له قۆناغی کویله‌تی و قۆناخی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک به نه‌ته‌وه دابنرێ، هێندێک شه‌رتی دیکه پێویستن که له هه‌موویان گرنگتر زمانی هاوبه‌ش و خاکی هاوبه‌ش و ژیانی ئابووریی هاوبه‌ش و خوو و ڕه‌وشتی هاوبه‌شه که له ژیانی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێ.
باسی ئه‌وه‌مان کرد که کورد کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵكێکی خاوه‌ن مێژوویه و له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایینەوە به‌و ناوه ناسراوه، ئێستا بزانین ئه‌و سروشته تایبه‌تییانه چین که کورد ده‌که‌نه نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ"؟
وه‌ک له پێشه‌وه گوتمان زمانی کو‌ردی زمانی هاوبه‌شی هه‌موو کورده‌کانه و بوونی جیاوازییه‌کی که‌م له نێوان شێوه‌کانیدا هێچ له‌و ڕاستییه ناگۆڕێ، چونکه شێوه‌ی جۆراوجۆر ته‌نانه‌ت له وڵاته هه‌ره پێشکه‌وتووه‌کانیشدا ماوه. دیاره ئه‌وه که تا ئێستا زمانێکی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو بۆ کورد پێک نه‌هاتوه مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه. به‌ڵام ئه‌مه هۆی ئه‌وه نییه که گۆیا زمانی کو‌ردی هێشتا ئه‌وه‌نده پێش نه‌که‌وتوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نییه که گۆیا وه‌ک هێندێک ده‌ڵێن شێوه‌یه‌کی زمانی فارسییه. چونکه هێچ ڕۆژهه‌ڵات‌ناسێکی به‌ناوبانگ له‌وه دا گۆمانی نیه که زمانی کو‌ردی به‌ڕاده‌ی پێویست پێش که‌وتوه. یه‌که‌م کتێبی ڕێزمانی کو‌ردی ساڵی ١٦٨٧ده‌رچووه. که‌وابوو. نه‌بوونی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو پێش هه‌موو شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که نووسینێکی یه‌کگرتوومان نه‌بووه. هه‌روه‌ک له‌وه پێش گوتمان کو‌ردی به پیتی عه‌ره‌بی و لاتینی و ڕووسی ده‌نووسرێ و هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی کورد له نێوان چه‌ند وڵات‌دا دابه‌ش کراوه و له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه دا خوێندن و نووسین به زمانی کو‌ردی قه‌ده‌غه بووه. که‌وابوو، له باری مێژووییه‌وه لانی که‌می وه‌خت و ده‌ره‌تان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی نووسینێکی یه‌کگرتوو و زمانێکی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتووی کو‌ردی پێک بێ. به‌م جۆره نه‌تیجه وه‌رده‌گرین که نه‌ته‌وه‌ی کورد زمانی هاوبه‌شی هه‌یه که یه‌کێکه له‌و سروشتانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک لێک جیا ده‌که‌نه‌وه.
هیچ که‌س گومانی له‌وه‌دا نیه که کورد خاکی هاوبه‌شی هه‌یه، چونکه له ڕۆژگارێکی یه‌کجار کۆنه‌وه کوردستان به خاکی کورد ناسراوه که هه‌زاران ساڵه له که‌ژ و کێو و پێده‌شته‌کانیدا ده‌ژی. له‌ت‌له‌ت‌بوونی کوردستان به هۆی سنووره سیاسییه‌کانیش له نێو چه‌ند وڵاتاندا هیچ له‌و ڕاستییه ناگۆڕێ.
له‌باری ژیانی ئابووریی هاوبه‌شه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له وڵاتێکی وه‌ک فه‌رانسه یا ئیتالیا هه‌یه، نابینرێ. له‌و باره‌وه ته‌نانه‌ت له نێوان کورد و تورکیشدا جیاوازی هه‌یه، چونکه تورکه‌کان له‌و‌باره‌وه له کورد زیاتر پێش‌که‌وتوون، هۆی ئه‌وه‌ش کزیی گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌دارییه له کوردستاندا و هۆیه‌کی تریش ئه‌وه‌یه که کوردستان له‌ت‌له‌ت کراوه و به‌کرده‌وه هێندێک به‌ش له به‌شه‌کانی دیکه جیا بوونه‌وه، هه‌روه‌ک له نێوخۆی هه‌رکام له‌و وڵاتانه‌شدا کوردستان دابه‌ش کراوه، دیاره هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه کۆسپی پێک‌هاتنی ژیانێکی ئابووریی هاوبه‌ش، بۆ نموونه کوردستانی ئێران کراوه‌ته سێ به‌ش: به‌شی شیمال که به‌ڕه‌سمی به (ئوستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا) ناو ده‌برێ، به‌شی نێوه‌ڕاست که به‌ڕه‌سمی پێی ده‌ڵێن (ئوستانی کوردستان) و به‌شی جنووبی که به‌ڕه‌سمی به (ئۆستانی کرماشان) ده‌ناسرێ. ئه‌وده‌م ته‌نانه‌ت تاقه ڕێگایه‌کی باشیش نیه که به‌شه‌کانی کوردستان به‌یه‌که‌وه گرێ بدا و زستانان له نێوان سه‌قز و سنه‌دا هاتوچۆ نامێنێ، که ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه به‌شی جنووبیی کوردستانی ئێران به‌ته‌واوی له به‌شی شیمالی داده‌بڕێ.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه‌ش، پێشکه‌وتنی پێوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری و ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان گوندنێشنه‌کاندا په‌یدا بووه و پێگه‌یشتنی شاره‌کان و به‌ربڵاوبوونی بازرگانی و هاتوچۆ هه‌موویان ده‌بنه هۆی سه‌قامگیربوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئه‌مه وا ده‌گه‌یه‌نی که ئه‌گه‌ر ناتوانین بڵێین ژیانی ئابووریی یه‌کگرتووی ته‌واو له کوردستان دا هه‌یه. ناش‌توانین بڵێین ژیانی ئابووریی هاوبه‌ش نیه. ئێمه له‌مه‌وبه‌ر گوتمان که به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سنووره ده‌سکردانه، کورده‌کان پێوه‌ندییه‌کی ئابووریی به‌ربڵاویان پێکه‌وه هه‌یه، وه‌ک کو‌ردی ئێران و عێراق، بێجگه له‌وانه‌ش یه‌کیه‌تیی ژیانی ئابووری شتێکی نیسبی‌یه و نه‌ته‌وکانی ده‌وروبه‌ری کوردیش (وه‌ک فارس، تورک و عه‌ره‌ب و ئازه‌ربایجانی) هه‌ر وه‌ک کوردن. ئه‌وانیش له هێندێک جێگا یه‌کیه‌تیی ئابووری‌یان به هێزه و له هێندێکی تر لاوازه. یه‌کیه‌تیی ئابووریی نه‌ته‌وه‌کانی قه‌فقازیش ناته‌واو بوو، و هی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیای نێوه‌ڕاست له ڕووسی هه‌ر شوێنه‌واری نه‌بوو، که‌چی ئه‌وه نه‌بوو به کۆسپ بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا ببن به نه‌ته‌وه‌ی سۆسیالیستیی سه‌ربه‌خۆ.
خوو و ڕه‌وشتی هاوبه‌شی کورده‌کان به‌گشتی شتێکی شتێکی سه‌لمێندراوه، هه‌موو ڕۆژ‌هه‌ڵات‌ناسه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان بۆ لێکۆڵێنه‌وه له‌سه‌ر کورد ته‌رخان کردوه، له‌وه‌دا یه‌کده‌نگن که کورد له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروپشتی خۆی جیایه و کورده‌کان فه‌رهه‌نگی خۆیان پاراستوه و له‌نێو هیچ کۆمه‌ڵێکی ڕه‌گه‌زی و زمانیی دیکه‌دا نه‌تواونه‌وه. خه‌باتی به‌ردرێژی کورد له پێناوی پاراستنی بوونی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیدا هه‌میشه بۆته هۆی جێگیربوونی خوو و ڕه‌وشتی هاوبه‌ش و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد. پێویسته بگوترێ که پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می کۆماری دێموکڕاتی کوردستان دا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له نێو کورد دا زۆر به‌هێز بووه.
بووژانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد هه‌روا درێژه‌ی هه‌بووه و له پاش شۆڕشی ژووئیه‌ی ساڵی ١٩٥٨ی عێراق زیاتر به‌هێز بووه. ئێستا له کوردستانی عێراق چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ک به زمانی کو‌ردی ده‌رده‌چن. له ئێران و عێراق چه‌ند ئیزگه‌ی ڕادیۆ به کو‌ردی کراونه‌ته‌وه که هه‌ر چه‌ند ئیزگه‌کانی ئێران به‌رنامه به قازانجی گه‌لی کورد بڵاو ناکه‌نه‌وه به‌ڵام ئێستاش تاڕاده‌یه‌ک یارمه‌تیی گه‌شه‌کردنی زمانی کو‌ردی و فه‌رهه‌نگی کو‌ردی واته ئه‌ده‌ب و مۆسیقا ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش گرنگه که بگوترێ سه‌قامگیربوونی ئه‌و نه‌ته‌وانه که له‌باری ئابوورییه‌وه، دواکه‌وتوون پێوه‌ندییه‌کی زۆری به خه‌باتی دژی ئیمپریالیستییه‌وه هه‌یه و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش له کاره‌ساتی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی و زۆرداریی نه‌ته‌وایه‌تیدا که له‌لایه‌ن حکوومه‌ته مه‌رکه‌زییه‌کانی تورکیا و ئێرانه‌وه تووشی بووه، ڕیشه داده‌کوتی.
هاوبه‌شیی ئایینیش یه‌کێک له‌و هۆیانه بووه که پێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌ی کو‌ردی وه‌دوا خستوه. چونکه ئیسلام وه‌ک ئایینی هاوبه‌شی گه‌لانی موسوڵمان کراوه‌ته په‌ره‌ده‌یه‌ک بۆ داپۆشینی زۆڵم‌وزۆریی نه‌ته‌وایه‌تیی خه‌لیفه‌کانی به‌غدا و پاشان سوڵتانه‌کانی عوسمانی که ئه‌وانیش نه‌خشی خه‌لیفه‌یان یاری کردوه.
بۆ نموونه له کاتی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا کورده‌کان ده‌رفه‌تێکی باشیان بۆ ڕێ که‌وت که له‌پێناوی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و مافی چاره‌نووسدا خه‌بات بکه‌ن. به‌ڵام به ناوی غه‌زاوه فریویان دان و زوڵم و زۆری نه‌ته‌وایه‌تیی تورکه‌کانیان بۆ ماوه‌یه‌ک له بیر بردنه‌وه.
ئه‌وه ڕاسته که ئایین یه‌کێک له دیارده‌کانی نه‌ته‌وه نیه، به‌ڵام ده‌توانین ته‌ئسیری ئایین له‌سه‌ر سه‌قامگیربوونی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له‌و نموونه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ته‌ماشا بکه‌ین! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی کرماشان له باری ئابووری و کۆمه‌ڵاتییه‌وه زیاتر پێش که‌وتوه، جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له مه‌هاباد به‌هێزتره، چونکه کورده‌کانی مه‌هاباد سوننین و کو‌ردی کرماشان وه‌ک فار‌سه‌کان شیعه‌ن. جیاوازیی مه‌زهه‌ب له مه‌هاباد ده‌بێته هۆی ئه‌وه که زوڵم زۆری نه‌ته‌وایه‌تی له مه‌هاباد ئاشکراتر خۆی بنوێنێ و ئه‌وه‌ش هه‌ستی به‌رهه‌ڵستیی کورده‌کان زیاد ده‌کا و له ئه‌نجام دا ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی.
دیاره دابه‌شبوونی کوردستان له نێوان چه‌ند وڵاتیش دا کۆسپێکی دیکه‌ی ڕێگای سه‌قامگیربوونی نه‌ته‌وایه‌تیی کورده و پێویسته ئه‌و هۆیه‌ش به‌که‌م نه‌گرێن که تا ئێستاش ڕۆڵی خۆی له‌و باره‌یه‌وه یاری ده‌کا.
هۆیه‌کی ناله‌باری تریش پێوه‌ندیی عه‌شیره‌تگه‌ری و ده‌ربه‌گایه‌تییه که تا ئێستاش له گوڕێدا ماوه، به‌ڵام ئه‌و پێوه‌ندییانه به‌ره‌به‌ره له ئه‌نجامی گه‌شه‌کردنی بازاری نێوخۆیی و په‌یدابوونی پێوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری له لادێی کوردستاندا بێ بایه‌خ ده‌بن. له‌وه‌ڕا نه‌تیجه وه‌رده‌گرین که جێگیربوونی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له هه‌لومه‌رجی ئێستادا مومکین نیه، به‌ڵام ئه‌وه به‌هێچ جۆر
به‌و مانایه نیه که بتوانین حاشا له بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ین که ڕۆژ به ڕۆژ گه‌شه ده‌کا و سه‌قامگیر ده‌بێ.
که وابوو، هێچ شه‌رتێکی پێویستی نه‌ته‌وه‌بوون نییه له نه‌ته‌وه‌ی کورددا نه‌بێ، بۆیه ده‌توانین هه‌روه‌ک باسی نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌که‌ین باسی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش بکه‌ین، چونکه سێ هۆی گرنگ و بنه‌ڕه‌تیی بوونی نه‌ته‌وه که بریتیین له: زمانی هاوبه‌ش، خاکی هاوبه‌ش و خوو و ڕه‌وشتی هاوبه‌ش به ته‌واوی له کورددا هه‌ن و ژیانی ئابووریی هاوبه‌شیش زۆر وه‌خت به شه‌رتێکی گرنگی نه‌ته‌وه دانانڕێ، که واته ده‌توانین کوردیش وه‌ک یه‌کێک له نه‌ته‌وه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دابنێین که ئێستا به قوناخی پێگه‌یشتنی نه‌ته‌وایه‌تی دا تێ‌ده‌په‌ڕێ.
سه‌رچاوه: "کوردستان و کورد"