کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک مستەفا هیجری پەیامی هاوخەمیی ئاراستەی بەڕێز مەسعوود بارزانی کرد

15:43 - 14 خەرمانان 2726

کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بەڕێز مەسعوود بارزانی کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز جەنابی کاک مسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
وێڕای سڵاو
بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، لەلایەن خۆم و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، ئەندامانی بنەماڵەی کۆچکردوو و بەگشتی بنەماڵەی بارزانی دەکەم. ڕەوانی ئارام و جێگای بەهەشتی بەرین بێت. هیوای تەمەندرێژی و سڵامەتی بۆ ئێوە.



حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
١٤ی خەرمانانی ١٤٠٥