شاهۆ حەسەنزادە خەڵکی شاری سەقز توانیی لە کێبڕکێی جیهانیی "کراسفیت" کە ڕۆژانی هەینی و شەممە لە وڵاتی چین بەڕێوە چوو، بە شێوەی تیمی وێڕای وەرزشوانێکی دیکە بەناوی مورتزا سداقەت، پلەی سێهەمی ئەم کێبڕکێ جیهانییە بەدەست بهێنێت.
شاهۆ حەسەنزادە ماوەی زیاتر لە دە ساڵە لە بواری کراسفیت بە شێوەی پڕۆفیشناڵ وەرزش دەکات و جیا لە چەندین خەڵات لە ئاستی ئێران دوو جاری تریش خەڵاتی جیهانی و ئاسیایی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە.
لاوانی کوردستان سەرەڕای نەبوونی هیچ پشتگیریی و خزمەتگوزارییەکی حکوومەتی، ساڵانە دەیان سەرکەوتنی جیهانیی گەورە بەدەست دەهێنن.