ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، حاجی حەبیبوڵڵا زەمانی دادانە، باوکی شەهید کەماڵ زەمانی، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەوەر بووە و لەنێو خەڵکی شاری سنەدا خۆشەویست و جێگای ڕێز بووە.
شەهید کەماڵ زەمانی کوڕی حاجی حەبیبوڵڵا، لە ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە ئاوایی تازاوای دادانە لەدایک بووە و وەک ئەندامێکی هەرە چالاک خزمەتی کردووە و لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٦٩ لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە دراوە.
ناوبراو هەتا دوایین هەناسەکانی ژیانی بە ڕێبازی پڕسەروەریی حیزبی دێموکرات و کوڕە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی شەممە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا و شاری سنە لە ئاوایی دادانە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.