ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک نێعمەت قادرزادە، کەسایەتیی خۆشناو و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات و خەڵکی شاری پاوە، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک نێعمەت کەسێکی بڕوامەند بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و دڵسۆزی تێکۆشەران و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.
ناوبراو بەهۆی هاوکاری و یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە چەندین جار لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و ماوەی چەندین ساڵ لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان زیندانی کراوە.
ئەو سەرەڕای هەموو گوشار و زەختەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، هیچکات لە خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی دوودڵ نەبووە و خەمخۆرێکی ڕاسەقینەی هێزی پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات بووە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری پاوەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.