هەواڵدەریی بلۆمبێرگ بڵاوی کردەوە کە ئەندامانی کابینەی بریتانیا پێیان وایە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، سەرقاڵی تاوتوێکردنی بژاردەکانە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی نوێ بۆ سەر ڕێژیمی ئێران؛ ئەم بابەتەش نیگەرانییەکانی حکوومەتی لەندەنی سەبارەت بە لێکەوتە ئابوورییەکانی دەستپێکردنەوەی شەڕ زیاد کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاندی بێرنهام، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی بەڕێوەبردنی لێکەوتە چاوەڕوانکراوەکانی ململانێیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووریی وڵاتەکەی بووەتەوە.
بێرنهام بەم دواییانە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ یەکیەتیی ئورووپا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان یەکلا کردووەتەوە کە بە وتەی ئەو دەتوانێت گەشەی ئابووریی بریتانیا ساڵانە زیادتر بکات، تێچووی ماددە خۆراکییەکان کەم بکاتەوە و بەستێن بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبا خۆش بکات.
بلۆمبێرگ جەختی کردووەتەوە کە دەستپێکردنەوەی شەڕی ئێران دەتوانێت ئاسۆی ئابووریی حکوومەتی بریتانیا و بەرنامەکانی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی سەختی و دژواریی نوێ بکاتەوە.