کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چوارچێوەی چاودێریی بەردەوامی دۆخی مافەکانی ژناندا، ئەو حاڵەتانەی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان و کچانی کورد لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٥دا کە تۆمار کراون، بە پشتبەستن بە زانیارییە بڵاوکراوەکان لەلایەن ناوەندە مافی مرۆڤی و سەرچاوە هەواڵییەکانەوە کۆ کردووەتەوە.
حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ئەم مانگە، جۆرە جیاوازەکانی پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی ژنان، لە دەستەسەرکردن و بێبەشکردن لە ئازادی و مافە یاساییەکانەوە، تا جێبەجێکردنی سزا، ژنکوژی، هەوڵی خۆکوژی، دۆسییەسازی و تۆمەتە ئەمنییەتییەکان تا مافی ژیان، سەلامەتیی تاکەکەسی لەخۆ دەگرێت.
شایانی باسە بەهۆی بارودۆخی ئەمنیی زاڵ بەسەر کوردستان، سنوورداربوونی دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاری و گوشار لەسەر بنەماڵەکان، ئەم ئامارانە تەنیا ئەو حاڵەتانە کە تۆمار و بڵاو کراونەتەوە، لەخۆ دەگرێ و ئەگەری هەیە ژمارەی ڕاستەقینەی پێشێلکارییەکان زۆر زیاتر بێت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە مانگی خەزەڵوەردا، ٦ ژنی کورد دەتبەسەر کراون کە بریتیین لە؛
مۆنا دەباغ، خەڵکی سنە، پەریا نەسیری، قوتابیی ۱۷ ساڵ، خەڵکی نەغەدە، سەدری بەخشی، هاووڵاتیی ژنی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی بۆکان، جەمیلە محەممەدئەمین ئازەر، خەڵکی بۆکان، گوڵاڵە (نازەنین) ئەلیاسی، خەڵکی مەهاباد.
هەروەها ڕۆژان ئیبراهیمی، تەمەن ٢٠ ساڵ و وەرزشوانی ڕشتەی ئێم ئێم ئەی،لە درێژەی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدا، هەوڵی خۆکوژیی دا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕێکخراوی ژانانە، لە مانگی ڕەزبەردا، ٤ حاڵەتی ژنکوژی لە کوردستان تۆمار کراون.
بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان، لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٥دا ١٤ حاڵەتی پێشێلکاریی مافەکانی ژنان تۆمار کراون کە بەو شێوەیەوە؛ ٦حاڵەتی دەسبەسەرکردن، ١ حاڵەت هەوڵی خۆکوژی، ٢حاڵەتی دۆسییەسازی ٤ حاڵەتی ژنکوژی و ١ حاڵەت دۆخی خراپیی دۆخی زیندانییانی ژن.