ئێڤی دێفرین، وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی سەرماوەز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەیەکی ڕادیۆیی کەناڵی کان ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە هەموو ساتێکدا، تەنانەت بەبێ بەشداریی ئەمریکاش، ئامادەیە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی.
دێفرین ڕایگەیاند کە «ئێمە دۆخەکە بەچڕی چاودێری دەکەین و ئامادەین لە هەر ساتێکدا بە هێزەوە هێرش بکەین؛ تەنانەت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بەبێ هاوڕێیەتی ئەمریکییەکان».
ناوبراو ئاماژەی بە گرژییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کرد و زیادی کرد کە هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێنماییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلدا نەکراوە.
وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها وتی ڕوانگەی ئێران بۆ لەنێوبردنی ئیسرائیل نەبڕاوەتەوە و ئەوان هێشتاش بۆ بەدیهێنانی هەوڵ دەدەن.