کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل ئەندامێکی دەفتەری سیاسی و وەزیری پەروەردەی ڕێکخراوی تێرۆریستیی حەماسی کوشت

13:05 - 5 سەرماوەز 2726

لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی دێرەلبەلەحی غەززە، تێرۆریست "خالید ئەبو نەدا" ئەندامی دەفتەری سیاسی و وەزیری پەروەردەی حەماس، کرانە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەرتەشی ئیسرائیل، ناوبراو بەرپرسایەتیی بەشی ئابووری و وەزیری پەروەردەی لە دەفتەری سیاسیی ڕێکخراوی حەماس لە غەززە لە ئەستۆ بووە.

ناوبراو هاوکات لە چوارچێوەی پۆستەکەیدا وەک بەرپرسی دۆسییەی ئابووری، سەرپەرستیی بەڕێوەبردنی بانکەکان و سیستەمی وەبەرهێنانی حەماسی دەکرد.

ئەرتەشی ئیسرائیل کوژرانی ناوبراوی بە گورزێک بۆ سەر ئابووریی ڕێکخراوی تێرۆریستیی حەماس و توانای بۆ داڕشتنی سیاسەتە ئابوورییەکان زانیوە و بەم کارەش بۆ پاراستنی توانا ئابوورییەکانی و بەهێزبوونەوەی زیان بە توانای ئەم ڕێکخراوە دەگەیەنێت.

دەفتەری سیاسیی حەماس، دامەزراوەی بڕیاردانی سیاسی-ستراتێژیی بزووتنەوەی حەماسە و سەرەڕای ئەوەش بە بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئەم بزووتنەوەیە لە ناوچەکەدا دادەنرێت. ئەم دەفتەرە بەرپرسە لە داڕشتنی سیاسەتەکانی بزووتنەوەکە لە هەموو بەشەکانیدا، لەوانەش ئاراستەکردنی تاکتیکیی چالاکییە سەربازییەکانی ئەم ڕێکخراوە.

هێزەکانی سپای ئیسرائیل لە فەرماندەیی باشوور بەپێی ڕێککەوتن لە ناوچەکەدا جێگیر بوون و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکان لەم ناوچەیەدا.