کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجی تەهمینە خورشیدی دایکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

13:37 - 5 سەرماوەز 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۵ی سەرماوەزی ١٤٠٥، حاجی تەهمینە خورشیدی دایکی شەهید محەممەد حسەینزادە لە تەمەنی ۹۴ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

شەهید محەممەد حسەینزادە لە ڕەشەمەی ساڵی ٦۱ی هەتاوی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە دژی‌گەلییەکانی ڕێژیم بە برینداری دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن جینایەتکارانی ڕێژیمەوە ئێعدام کرا و وەک زۆرێک لە ڕۆڵە ئازادیخوازەکانی ئەم نیشتمانە تەرمەکەی بە نهێنی و لە شاری بیجاڕ ئەسپەردەی خاک کرا.

جیا لە شەهید محەممەد کچێکی حاجی تەهمینە بەناوی فەریدە حسەینزادە و سێ کچەزای ساڵانێکە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خەبات دەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.