بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، ژمارەیەک بەکرێگیراوی ڕێژیم سەر بە ئیتلاعات و سپای پاسداران، بەشێوەیەکی دڕندانە چوونەتە سەر بنەماڵەی شەهید کەماڵ خیشتەندار و شیروان خیشتەندار پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی ڕوار، لە ناوچەی هەورامانی سەوڵاوا و بەوپەڕی دڕندەیی و بەشێوەیەکی وحشیانە بە چەک و دار و بەرد کەسوکاری ئەو بنەماڵەیان ئەزیەت و ئازار داوە و سەریان شکاندوون.
لە ساڵانی ڕابردووشدا ئەو کەسانە کە خەڵکی گوندەکەن و بەکرێگیراوی ڕێژیمن هێرشیان کردووتە سەر ئەو بنەماڵانە و ئازاریان داون .