کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز بوونەوەی ئاماری كوژراوانی بوومەلەرزەی نیپاڵ بۆ زیاتر لە ٣٨٠٠ كەس

07:23 - 8 بانەمەڕ 2715

دوایین ئاماری كوژراوانی بوومەلەرزەی نیپاڵ، باس لە كوژرانی زیاتر لە ٣٨٠٠ كەس و بریندار بوونی پتر لە ٧٠٠٠ كەسی دیكە دەكا. لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ئاماری قوربانیانی ئەم ڕووداوە لە هەر كاتژمێرێكدا زیادی كردووە و عەمەلیاتی یارمەتی گەیاندن‌و بەدواداچوونی برینداران هەروا بەردەوامە و چاوەڕوان دەكرێ ئاماری قوربانیان لەوەش زیاتر بێ. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەكان لە نیپاڵ، پاشلەرزە توندەكان هەروا ئەم شارە دەهەژێنن و دانیشتووانی ئەم شارە یان شەوانە لە كەشی باراناویدا لە ژێر خێمەكان دەخەون، یان ئەوەی كە ئەم شارە بەجێ دێڵن. ئەم وێنانەی كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كاتماندۆهۆم بڵاو كراونەتەوە، هەزاران كەس نیشان دەدەن كە لەم فڕۆكەخانەیەدا گیریان خواردووە. ئەم فڕۆكەخانەیە كە لە بوومەلەرزە لە ئەمان دایە، بۆتە پەناگەیەك بۆ ئەم كەسانە تا ئەو كاتەی كە گەشتە ئاسمانییەكان دەست پێ دەكەنەوە. شایانی باسە لە ماوەی ٨٠ ساڵی ڕابردوودا، بوومەلەرزەی لەم چەشنە لە نیپاڵ ڕووی نه‌داوه‌