کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەیی نیپاڵ بۆ١٠ هەزار كەس

15:00 - 9 بانەمەڕ 2715

شیمانەی ئەمە دەكرێ ژمارەی کوژراوەکانی بوومەلەرزەکەی وڵاتی نیپاڵ بۆ ١٠ هەزار كەس زیاد بکا. دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەی ٨ ریشتێرییەکەی ڕۆژی شەممە لە نیپاڵ باس لەوە دەکەن کە لەو ڕووداوەدا تا ئێستا زیاتر لە ٤٣٠٠ كەس کوژراون ئەمە لە حاڵێك دایە كە سەرۆك وەزیری نیپاڵ وێڕای شوپاندنی بارودۆخی وڵاتەكەی بە بارودۆخی جەنگی، دەڵی لەوانەیە ژمارەی کوژراوەکان بۆ ١٠ هەزار کەس زیاد بکا. هاوكات، ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە كە ئەم بوومەڵەرزەیە ژیانی ٨ میلیون كەس لە حەشیمەتی ٢٨ میلیون کەسیی وڵاتی نیپاڵی خستۆتە مەترسییەوەو یارمەتییە نێودەوڵەتییەكان لە حاڵێكدا بۆ ئەم وڵاتە دەنێردرێن كە مەزندەی ئەوە كراوە زیاتر لە ١ میلیون‌و ٥٠٠هەزار کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە خواردن‌و ئاو هەیە. شایانی باسە كە هێشتا بڕی زیانەكانی ئەم بوومەلەرزەیە ڕوون نەبۆتەوەو هاوكات ڕاپۆرتەكان باس لە بەردەوامیی سووتاندنی تەرمی قوربانی‌و کوژراوەكانی ئەم ڕووداوە لە ناوچە جیاجیاكانی كاتماندۆدا  دەكەن.