کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێپێوانی کوردانی دانیشتووی یۆتێبۆریی سۆئێد، بۆ پشتگیری لە ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی مەهاباد

03:51 - 28 بانەمەڕ 2715

کوردانی دانیشتووی یۆتێبۆریی سۆئێد بۆ پشتگیری لە ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی مەهابادو شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێپێوانێکیان وه‌رێ خست. ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ ی بانه‌مه‌ڕ ئەنجومەنی کۆمەڵەکوردییەکان لە ڕۆژئاوی یوتەلاند لە وڵاتی سۆئێد بە هاوکاری‌و پشتیوانی ١٠ حیزب‌و ڕێکخراوی کوردستانی لە شاری یۆتۆبۆریی سۆئێد ڕێپیوانێکیان به‌ڕێوه‌برد. لەو ڕێپیوانەدا کۆمه‌ڵیک دروشم بۆ پشتیوانیی له‌ داوای خه‌ڵکی کوردستان‌و مه‌حکومکردنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بە زمانەکانی کوردی‌و سۆئێدی گوترانەوە و بە شێوەی پلاکارد بەرزکرانەوە. لە کۆتای ڕێپیوانەکەشدا پەیامی هاوبەشی ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردییەکان لە ڕۆژئاوی یوتەلاند‌‌و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان‌و هه‌روه‌ها په‌یامی ڕێکخراوی تۆڕی ژنانی کورد لە شاری یۆتێبۆری خویندرایەوەو له‌و په‌یامانه‌دا جینایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌ڕیسواو مەحکوم کرابوو؛ هەروەها پێداگری له‌ سه‌ر پشتیوانی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ویست‌و داوای خه‌ڵکی کوردستان کرابوو. شایانی باسه‌ ئەو ڕیکخراو و حیزبانەی لە خۆپیشاندانی شاری یۆتێبۆری‌دا بەشدار بوون بریتی بوون لە: * حیزبی دیموکراتی کوردستان * ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای سۆئێد * پارتی دیموکراتی کوردستان * یەکیه‌تیی نیشتمانی کوردستان * بزووتنەوەی گۆڕان * پارتی کرێکارانی کوردستان * کومەڵە- ڕێکخراوی حیزبی کمۆنیستی ئێران * کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان * کومەڵەی شۆڕشگێڕ زەحمەتکێشانی کوردستان * حیزبی شیوعی کوردستان