کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەدی ٨٧ ی بودجەی فەرهەنگیی وڵات دەدرێتە ئەو لایانانەی جوابی دەوڵەت نادەنەوە

14:56 - 30 بانەمەڕ 2715

سەدی ٨٧ ی بودجەی فەرهەنگیی وڵات دەدرێتە ئەو لایانانەی سەر بە خامنەیی، رێبەڕی ڕێژیمن‌و وەڵامی دەوڵەت نادەنەوە. سادق زیباكەلام، لێكۆڵەرو چاوەدێری سیاسی لە نامەیەكدا بۆ عەلی موتەهەری نوێنەری مەجلیسی شوورای ئیسلامی، بە نیسبەت بوودجەی زۆرو زەوەندی ئەم ڕێكخراوانەی لە بەرامبەر دەوڵەت و مەجلیسدا خۆیان بە بەرپرسیار نازانن، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیوە. زیباكەلام دەڵێ جگە لە وەزارەتی فەرهەنگ‌و ئیرشادی ئیسلامی وەك تاكە ڕێكخراوی دەوڵەتی‌و وڵامدەر، ناوی کۆمەڵێک ڕێكخراوی وەک دەنگ و ڕەنگی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێكخراوی فەرهەنگیی بەسیرەت، ڕێكخراوی فەرهەنگیی تێبیان، ڕێكخراوی فەرهەنگیی دارۆلحەدیس، ڕێكخراوی فەرهەنگیی "نسیم نور"، یارمەتیدان بە ڕێكخراوە فەرهەنگی و ئایینییەكان لە گشت پارێزگاكان، یارمەتیدان بە چالاكییە فەرهەنگییەكانی مزگەوتی جەمكەران، ناوەندی توێژینەوەی زانست‌و فەرهەنگی ئیسلامی، ڕێكخراوی خوێندنگەكانی شوناسە ئیسلامییەكان، ناوەندی توێژینەوەی باقێرۆلعولوم، زانكۆی باقێرۆلعولوم، زانكۆی ئیمام سادق، بەسیجی قوتابییان، فستیڤاڵی عەمار، شوورای سیاسەت دانانی ئەئیممەی جومعە، ناوەندی ئەمر كردن بە چاكە و گێڕانەوە لە خراپە، لە ڕیزی بوودجەی وڵاتدا ناویان ڕیز کراوە، بەڵام هیچ کام لەو ناوەندو رێکخراوانە خۆیان لە بەرامبەر بە لێپرسینەوەدا بەبەرپرسیار نازانن.