![](/files/mahvareh-satellite.jpg)
كاربه‌ده‌ستێكی "ستادی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا و دراو" وێڕای ئاماژه به كۆكرانه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگیرانی كۆمه‌ڵێكی زۆر كه‌رسته‌ی ماهواره و كه‌ڵه‌كه كرانیان له ئه‌نباره‌كاندا، باسی له ئیمزا كرانی ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی نوێ له نێوان ستادی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا و دراو و شیركه‌تێكی به‌رهه‌م هێنه‌ر بۆ كه‌لك وه‌رگرتن له‌م كه‌رستانه كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆنی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا و دراوی پارێزگای تاران له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه ئه‌م ماهواره و دیشانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ چیان به‌سه‌ردێ، گوتوویه‌تی: له‌م دواییانه‌دا ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك له نێوان ستادی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا و دراو و شیركه‌تێكی ده‌وڵه‌تی ئیمزا كراوه كه ماهواره و كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه، پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌را گیرا، بۆ ئه‌م شیركه‌ته ده‌نێردرێن.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت وێڕای ئاماژه به‌م مه‌سه‌له كه له ٩ مانگی ئه‌مساڵدا ٢٧٠ هه‌زار ماهواره ته‌نیا له پارێزگای تاران كۆ كراوه‌ته‌وه، گوتی: پێشتر ئه‌م ماهواره و دیشانه‌ی كه له خه‌ڵكیان ده‌گرتن ڕاده‌ستی ڕێكخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگ ده‌كران، به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی یه‌كجار زۆر له‌م كه‌لوپه‌لانه له ئه‌نباره‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگدا له‌سه‌ر یه‌كتر كه‌ڵه‌كه ده‌كران و به بێ كه‌لك ده‌مانه‌وه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا مافناسێك گوتوویه‌تی به‌پێی قانوونی بنه‌ڕه‌تی و قانوونه ئاساییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ بڕیارێكی له‌م چه‌شنه له‌سه‌ر داراییه‌كانی خه‌ڵك بدا.
شایانی باسه له قانوونی كۆماری ئیسلامی‌دا كه‌لك وه‌رگرتن له ماهواره تاوانه، به‌ڵام به‌پێی قسه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ڕِێژه‌ی بینه‌رانی كاناڵه ماهواره‌ییه‌كان له ئێران ڕوو له زیاد بوونه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر محه‌ممه‌دحوسێن نه‌جات، جێگری فه‌رهه‌نگیی سپای پاسداران ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌دی ٦٠ی خه‌ڵكی ئێران بینه‌ری به‌رنامه‌كانی كاناڵه ماهواره‌ییه‌كانن. هه‌روه‌ها جێگری پارێزگاریی ئیتلاعاتی سپا‌ش گوتوویه‌تی له ئێران ٥٠ ده‌زگای ماهواره هه‌یه.