کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران تا ئێستا ٢میلیارد و ٨٠٠ میلیۆن دۆلاری داوە به‌ سووریه‌

14:22 - 17 رێبەندان 2715

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ٢میلیارد و ٨٠٠ میلیۆن دۆلاری یارمەتیی سووریه‌ کردووە. محەمەد جەواد زەریف کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یارمەتیدانی سووریه‌ لە لەندەن قسەی دەکرد، گوتی: یارمەتییەکانی ئێران بۆ ناوخۆی سووریه‌ بێردراوه‌. به‌ڵام زەریف ئاماژه‌ی به‌مه‌ نه‌کرد که‌ یارمەتییه‌کانی وڵاته‌که‌ی راستەخۆ بە حکوومەتی بەشار ئەسەد دراوه‌ یان به‌ که‌سانێکی دیکه‌. شایانی باسه‌ که‌ نزیکەی ٥ ساڵە قەیرانی سووریه‌ درێژەی هەیەو زیاتر لە ٢٥٠هەزار کوژراوی لێکەوتۆته‌وه‌و بە چه‌ندین میلیۆن کەس ئاواره‌ی وڵاتانی بیانی بوون.