![](/files/zindanawinnn.jpg)
ڕۆژی ڕابردوو هه‌یئه‌تێكی بیانی چاویان به به‌ندی ٧ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كه‌وت به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی زیندان ڕێگرییان له به‌ندكراوانی سیاسی گرت كه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌یئه‌ته قسه بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له كاتی هاتنی هه‌یئه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین هاتوچۆی به‌ندی ٧ی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه قه‌ده‌غه كرا.
ئه‌م هه‌یئه‌ته له‌گه‌ڵ دیلمانجێك سه‌دانی كتێبخانه‌ی به‌ندی ٧ی ئێڤینیان كرد، دوو به‌ندكراوی سیاسی كه یه‌كیان مامۆستا بوو ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌یئه‌ته قسه بكا به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی زیندان ڕێگرییان لێ كرد.
له به‌ندی ٧ی ئه‌م زیندانه كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی سیاسی و ئه‌منیه‌تی به پێچه‌وانه‌ی قانوونی جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان به پێ تاوانه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاوانبارانی ناسیاسی و ماڵی ڕاده‌گیرێن.