![](/files/itexabatrukyeee.jpg)
گرووپێك له مامۆستایانی زانكۆكانی ئێران له نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵادا داوایان له حه‌سه‌ن ڕۆحانی كرد، به هۆی ڕه‌دی سه‌لاحییه‌تی كۆمه‌ڵێك له ریفۆرمخوازان هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس به‌ڕێوه‌نه‌چێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی "كه‌لیمه" ٢٩٦ مامۆستای زانكۆكانی ئێران له نامه‌یه‌كدا داوایان له سه‌ركۆماری ئێران كردوه كه بوار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سالم، عادڵانه و گشتگیر بڕه‌خسێنێ.
هه‌روه‌ها له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه كه هه‌ڵبژاردنێك كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئێران نه‌گرێته‌وه‌و تایبه‌ت به به‌ره یان لایه‌نێك بێ، به‌ڕێوه‌نه‌چێ زۆر باشتره.
هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری 7ی ڕه‌شه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. شورای نیگابان شیاویی زیاتر له سه‌دی ٥٠ی به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس و سه‌دی ٨٠ی به‌ربژێرانی هه‌ڵبژاردنی خوبره‌گانی ڕه‌د كردۆته‌وه.