![](/files/iranobahrinnn.jpg)
دادگایەک له وڵاتی بەحرێن ١١ كەسی بە تۆمەتی پێكهێنانی گرووپی تیرۆریستی، کردنهوهی خولی ڕاهێنانی سەربازی لەلایەن سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی ئێران و لقەكانی حیزبوڵڵای لوبنان دادگایی كرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی فەرانسه، "ئەو گرووپە له ١١ كەس پێک هاتووه كە چوار كەسیان لە هێزە نیزامییەكان هەڵاتوون و پێیشنەیان هەیە، بە تۆمەتی پێوهندیی ههبوون بە هێزە تیرۆریستییەكان، هەڵگرتنی چەك و مادەی تەقینەوە و وەرگرتنی زانیاری و گهیاندنی بە ناوەندە هەواڵگرییەكانی ئێران بە مەبەستی تیرۆریستی تۆمەتبارن و دادگایی كراون."
بەپێێ هەمان سەرچاوە هێندێک چەك و تەقەمەنی لە یەكێ: لە گوندەكانی بەحرهین دۆزراوەتەوە كە پەیوەندیی بەو گرووپەوە هەیە.
بەرپرسانی وڵاتی بهحرهین لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا چەندین جاری دیكە حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتەكەیان تۆمەتبار كردووە و چەندی گرووپێكی سەربە ئێرانیان دەسبهسهر كردووە.
بەپیێ قانوونهکانی بەحرهین ئەگەر بێت و ئەو كەسانە تۆمەتەكانیان بسەلمێنرێن، لەوانەیە مافی هاووڵاتی بوون، یان زیندانی هەتاهەتاییان بەسەرددا بسەپێنرێ.
وڵاتی بەحرهین كە زۆرینەی دانیشتوانی لە شیعە پێكدێ، یەكێك لە وڵاتە عەرەبییەكانی هاوپەیمانی سعوودیەیە، بهڵام به هۆی ئالۆزییەكانی نێوان ئێران و سعوودیه تا ڕادهیهک بەرەو ئاڵۆزی چووە.