![](/files/babaksangiiiiii.jpg)
"بابەك زەنجانی" كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بووەتە یەكێك لە گەورەترین تۆمەتبارانی دارایی لە بورای نەوت لە ئێران، لە دوایین دادگادا لەلایەن قازی داوای سزای سێدارەی بۆ كراوە.
ئاژانسی "فارس نیوز" لەم بارەوە بڵاوی كردووەتەوە لە ٢٥مین خولی دادگایی پێداچوونەوە بە پهروهندهی گەندەڵیی نەوتی "بابەك زەنجانی" تۆمەتباری یەكەمی ئەم پهروهندهیە بەرگریی لە خۆی كرد و دادگاییەكە كە چەندین كاتژمێری خایاندو پاشان نوێنەری داواكاری گشتیی داوای توندترین سزا (لەسێدارەدان)ی بۆ ئەو تۆمەتبارە كردووە.
بابەك زەنجانی یەك لەو كەسانەیە كە بە پشتگیریی حوكمی دەوڵەتی لە ساڵانی رابردوودا بە وەرگرتنی سەدان میلیارد دۆلار لە بانكەكانی ئێران لە كۆمپانیا جیهانییەكان خستوویەتە گەڕ و پاشان لە سەردەمی حكوومەتی ئەحمەدی نەژاددا گەندەڵییەكانی ئاشكرا بوو.
بەرپرسانی باڵای دادگاكانی ئێران لەو باوەڕە دان كە بابەك زەنجانی بەتەنیا نییە و چەندین بەرپرسی باڵا و شیرکهت و دەستی نهێنیی لە پشتە.
بەپێی زانیارییەكانی دادگا و كارناسان، داهاتی ئێستای زەنجانی كەلە ئەنجامی گەندەڵی بەدەستی هێناوە، ٢ هەزار و ٩٠٠ میلیارد تمەن خەمڵێنراوە كە لەلایەن ئێرانەوە دەستیان بەسهر داگیراوە.