![](/files/shakes.jpg)
گه‌شه‌ی پێچەوانەی پێوه‌ره‌كانی ئابووریی ئێران هه‌روا به‌رده‌وامه. جێگری وه‌زیری كار، ته‌عاون و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ سه‌رمایه‌دانان له ئێران دابه‌زیوه‌و وه‌زیری جیهادی كه‌شاوه‌رزیش باسی له گه‌شه‌ی نه‌رێنیی كه‌رتی كشتوکاڵ كردوە.
"حه‌سه‌ن حه‌ڤده‌تۆن" جێگری وه‌زیری كار، ته‌عاون‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له دابه‌زینی سه‌رمایه‌دانان له ماوه‌ی ٧ مانگی ئه‌مساڵدا كردوە.
ناوبراو ڕۆژی رابردوو به هه‌واڵده‌ریی مێهری ڕایگه‌یاند كه سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابووری بۆته هۆی دابه‌زینی سه‌رمایه‌دانان له ئێران به شێوه‌یه‌ك كه پێوه‌ره‌كانی سه‌رمایه‌دانان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی نه‌رێنیی سه‌دی ٣ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێ سه‌دی ١٦ هه‌نارده‌ی ئیچران له ماوه‌ی ٧ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دابه‌زیوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی جیهادی كه‌شاوه‌رزی بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ باسێك له پێوه‌ره‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری له‌م كه‌رته‌دا بكا گوتی، سه‌رمایه‌دانان له كه‌رتی جووتیاری له چاو ساڵی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران له بواری پێوه‌ری شوغڵ، ڕێژه‌ی كاروكاسبی له كه‌رتی جووتیاری له پاییزی ئه‌مساڵ له چاو هاوین لانیكه‌م ٤١٥ هه‌زار كه‌س کەمی کردوە. ئه‌م ئاماره نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئاماری ئەوانەی ئێستا لە كه‌رتی پیشه‌سازیشدا کار دەکەن نزیك به ٨١ هه‌زار كه‌س كه‌متر له ئاماری هاوینی ئه‌مساڵه.
شایانی باسه كه سه‌ره‌ڕای ڕاپۆرتی ناوەندە ده‌وڵه‌تییه‌كان له دابه‌زینی ڕێژه‌ی سه‌رمایه‌دانان‌و گه‌شه‌ی نه‌رێنیی پێوه‌ره‌كانی ئابووری، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به‌ڵێنییان داوه كه له ساڵی داهاتوو گه‌شه‌ی ئابووری سه‌دی ٨ به‌رز بكه‌نه‌وه، بابەتێک کە کارناسانی ئابووری گومانیان خستووتە سەر.