![](/files/zanekohnawarddddd.jpg)
ژنه شاخه‌وانێكی ئێرانی له چیای ئاگری له باکووری کوردستان ون بووه‌و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ژنه شاخه‌وانه ده‌ستی پێ كردوه.
روقەیە فەلاحی تەمەن ٣٨ ساڵی لەكاتی سەركەوتنی بە چیای ئاگری‌دا نەخۆش که‌وتوه‌و له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ون بووه‌و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی چه‌ند گرووپێکی شاخه‌وانی به هاوکاریی هێلیکۆپتێری فریاکه‌وتنی تورکیه ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چوار هاوڕێی ژنە گەشتیارە ونبووەكەو چوار شاخه‌وانی شاره‌زای ناوچه‌که لە هەڵمەتەكەدا به‌شدارن، ئەمە جگە لە تیمێكی هەشت كەسی گەڕان‌و فریاكەوتن كە بە هەلیكۆپتەرێكی سەر بە هێزەكانی پۆلیسی شارەكە گەیەنرانە بەرزایی ٣ هەزار و ٢٠٠ مەتری چیای ئاگری.
جێی باسه رۆژی چوارشەممەی رابردوو گرووپێكی ٧ كەسیی شاخەوانی ئێرانی گەیشتنە توركیه و ویستیان بەسەر چیای ئاگری‌دا سەربكەون. روقیە فەلاحی یەكێكە لەوان‌و دوای ئەوەی دەگەنە بەرزایی ٥ هەزار میتر، نه‌خۆش ده‌که‌وێ‌و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه ده‌دا، به‌ڵام له‌و کاته‌وه ون بووه‌و تا ئێستا به سۆراغی نه‌زانراوه.