![](/files/spahhhhh.jpg)
فەرماندەیەکی پایهبهرزی دیکهی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریه کوژرا.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردۆتەوە کە فەرماندەیەکی پایهبهرزی دیکهی سپای پاسداران بەناوی رەزا فەرزانە لە شەڕو پێکدادانەکانی دوو رۆژی ڕابردووی سووریه لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدا کوژراوە.
ناوبراو لە شهڕی ٨ ساڵهی ئێرانو عێڕاقدا عێراقدا یەکێک بووە لە فەرماندەکانی گوردانی ٢٧ی میکانیزە، ئەمە لە کاتێک دایە کە هیچ ئاماژەیەکیان بە پلەی ناوبراو نەکردوەو باسی ئهوهشیان نهکردوه که لە چ ناوچەیەک کوژراوە.
جێی ئاماژهیه که لە ماوەی دوو حهوتووی دواییدا، لە جەنگی سووریهدا زیاتر لە ٥٠ سەربازی ئێرانی کوژراون کە هەندێکیان پلەدارن.