![](/files/majrohhbimarstan.jpg)
زیاتر له ١٥٠٠ چه‌کداری ئێرانی، ئه‌فغانی، عێراقی‌و پاكستانی كه له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا بریندار بوون، له نه‌خۆشخانه‌ی "به‌قیه‌توڵڵا"ی تاران كه سه‌ر به سپای پاسدارانه، چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێ.
عه‌لیڕه‌زا جه‌لالی، سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی به‌قیه‌توڵڵا گوتی تا ئێستا ١٥٠٤ كه‌س له بریندارانی شه‌ڕی سووریه بۆ چاره‌سه‌ر له‌م نه‌خۆشخانه‌یه وه‌رگیراون كه ٤٢٥ كه‌س له‌وان خه‌ڵكی ئێران‌و ١٠٧٩ كه‌سی دیكه میلیشیا نیزامییه‌کانی سه‌ر به‌ئێران‌و خه‌ڵكی ولاتانی ده‌وروبه‌رن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌ندرانی ناوی ١٨ ئه‌ندامی دیكه‌ی سپای پاسداران كه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی ئه‌سه‌د له باكووری حه‌له‌ب كوژراون، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئێران له عه‌مه‌لیاتی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا گه‌یشته ٤٢ كه‌س.
شایانی باسه كه ڕێژیمی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی داگیركا‌ر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كا، به جۆرێك كه له حه‌وتووی ڕابردوودا جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران له كۆبوونه‌وه‌ی ٣ هه‌زار كه‌سیی به‌رپرسانی به‌سیجی خوێندكاری‌دا، گوتی: ڕه‌وتی مه‌یدانی و به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتی سووریه له ده‌ستی ئێمه دایه" و ئه‌وه كۆماری ئیسلامییه که تا ئێستا ویستوویه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا ڕابگرێ.