کاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی دارایی ئا‌مریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوكاریی وڵاتان‌و شیركه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ماهان ئایر، ئه‌وانی سه‌باره‌ت به هاوپێوه‌ندیی سپای پاسداران‌و پشتیوانیكردن له تیرۆریزم وریا كرده‌وه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته ده‌وڵه‌تییه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه گه‌مارۆكانی دژی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ماهان ئایر هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر كه‌س‌و شیركه‌ت یان لایه‌نێك هاوكاریی ئه‌م شیركه‌ته بكا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئا‌مریكا به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.
كاربه‌ده‌ستی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی ئێمه له حاڵی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو پشكداره‌كان له هه‌موو جیهان دایه‌و له هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌كی ماهان ئایر بێده‌نگ نابێ.
ناوبراو گوتی ئێمه ئه‌م كارانه‌مان به هاوكاریی شه‌ریكه‌كانمان ده‌كه‌ین‌و ناهێڵین فڕۆكه‌و یه‌ده‌كی فڕۆكه له لایه‌ن ماهان ئایره‌وه بكردرێ‌و هه‌روه‌ها ڕێگاكانی پێوه‌ندیی ئه‌م شیركه‌ته له‌گه‌ڵ شركه‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌به‌ستین.