کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سندووقی خانەنشینكراوەكان لە ئێران وەرشكست بووه‌

05:31 - 26 رێبەندان 2715

محەممەدباقر نۆبەخت، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران‌و سەرۆكی ڕێكخراوی بەڕێوەبەرایەتی‌و پلاندانان گوتی سندووقی خانەنشینكراوانی ئێران وەرشكست بووەو ئەگەر لە بیری ڕێگەچارەیەكی باشدا نەبن، ئەم وڵاتە لەم بوارەوە تووشی گرفتێكی زۆر دەبێتەوە. نۆبەخت گوتی لە ئێستادا دەوڵەت مووچەی خانەشینكراوانی هێزە چەكدارەكان و بەشێك لە كارمەندەكانی خۆی دەدا، بەڵام بەهۆی كەمیی سەرچاوەی ماڵی ناتوانێ لە بەرنامەی شەشەمی گەشەدا هەموو گرفتەكانی ئەم وڵاتە چارەسەر بكا. وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە بابەت وەرشكەست بوونی سندووقی خانەنشین كراوان گوتی له‌ ئێستادا دەوڵەت بەشێك لە مووچەی هه‌ر کارمه‌ندێک به‌ مه‌به‌ستی خانه‌نشینکردنی كەم دەكاتەوە، به‌ڵام مووچەی 7 خانەشینكراو دابین دەكا. پێشتریش مەحموود ئیسلامیان، بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی خانەنشین كراوانی ئێران، وێڕای ئاماژە بە كۆمەڵێك لە پەروەندە گرینگەكانی گەندەڵیی ماڵی لەم سندووقەدا لایەنە پێوەندیدارەكانی وریا كردبۆوە و گوتبووی سندووقی خانەنشین كراوانی ئێران بەبێ یارمەتیی دەوڵەت ناتوانێ بەردەوام بێ و توانای پێدانی مووچەی خانەشین كراوەكانی نامێنێ. بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی خانەنشین كراوەكانی ئێران قەیرانی بێكاریی ئەم وڵاتەی بە گرینگترین هۆكاری وه‌رشكستبوونی ئەم سندووقە زانی‌و گوتی: لە حاڵێكدا كە دەبێ لە بەرامبەر هەر ٦ كەسی خاوەن كار و پیشەدا كەسێكی خانەشین كراو هەبێ، بەڵام لە ئێران ئەم ڕێژەیە ستانداد نییه‌، یانی بە نیسبەت ١ میلیۆن و ١٠٠ هەزار كەسی خاوەن پیشە، ١ میلیۆن و ٢٢٦ هەزار كەس خانەنشین كراو هه‌یه‌ و هه‌موو ساڵێکیش ٣٠ هەزار كەسی دیكە به‌ ئاماری خانەنشین كراوان زیاد دەكرێ