![](/files/eshq-jahangiriii.jpg)
ئیسحاق جەهانگیری بە هێرش كردنە سەر ئەحمەدینژاد و دەوڵەتەكەی گوتی دەبێ ئەوانە شەرمەزار بن كە بنیاتی گەندەڵییان دامەزراندو بابەك زەنجانییهکانیان دروست كرد.
جێگری یەكەمی سەركۆمار لە حەڤدەیەمین كۆبوونەوەی میللیی ناساندنی یەكە پیشەسازییەكان وهڵامی هێرشێکی تهبلیغاتیی ئوسولگهراکانی دایهوه که گوتبوویان دهبێ دهوڵهت شهرمهزار بێ لهوهی ئامارهکانی کارو پیشهسازیی سێ مانگی ڕابردووی ئاشکرا نهکردوه.
جههانگیری گوتی: دیارە دەبێ وریا كردنەوە هەر هەبێو ئێمە بەدوای ڕوون كردنەوە داین تا ئاماری پێویست بخەینە بەر دەستی خەڵك، بەڵام ئەم كەسانەی كە پاساوی لەم چەشنە دێننەوە، دەبێ بۆخۆیان شەرم لەم كارانە بكەن كە ئەم وڵاتەیان بەرەو كاول بوون دهبرد.
جەهانگیری لە درێژەدا گوتی لە ماوەی ئەمساڵدا كە نرخی نەوت لە١٠٠ دۆلارەوە بۆ ٢٥ دۆلار دابەزی، وڵاتانی ناوچە بەم پارەی كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە نەوتی١٠٠ دۆلاری پاشکهوتیان کردبوو، وڵاتەكانی خۆیان بەڕێوە برد، بەڵام لە ئێران ئەحمەدینژاد و دارودەستەكەی هەموو پارەی نەوتیان خستە گیرفانی خۆیانەوە، هەر بۆخۆیان خەرجیان كردو قەرزی قورسیان تووشی دەوڵەت كرد و دەوڵەتێكی قەرزداریان لەپاش خۆیان بەجێ هێشت كە بەپێی هێندێك لە ئامارەكان دەركەوتووە ئهو قەرزهی دەوڵەتی ئەحمەدینژاد بۆ دهوڵهتی روحانیی بهجێهێشت، ٣٨٠ هەزار میلیارد تمەنە.
جێگری یەكەمی سەركۆمار هەروەها گوتی: ئەم كەسانە دەبێ خەجاڵەت بن كە ٢٢ میلیارد دۆلار دارایی ئەم وڵاتەیان بە بیانووی هاوسەنگ كردنی نرخی دراو لە دوبەی و ئیستانبول بە بیانییەكان فرۆشت.
جەهانگیری لە درێژەدا گوتی: ئەم كەسانە دەبێ شەرمەزار بن كە تەنیا لە ماوەی مانگ و نیوێكدا لە حیسابی سەرچاوەكانی بانكی ناوەندی ١٧ هەزار میلیارد تمەنیان هەڵگرت.
جێگری یەكەمی سەركۆمار وێڕای ئاماژە بە وەی كە شەرمەزاری بۆ ئەو كەسانەیە كە تۆوی گەندەڵییان لە ئێراندا چاند، گوتی: ڕووڕەشی و شەرمەزاری بۆ ئەم كەسانە كە بابەك زەنجانییهکانیان دروست كرد و دەكەلی نەوتیان ههڵدهلووشی.