کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرش کردنە سەر نەخۆشخانە و خوێندنگاکان تاوانی جەنگە

13:44 - 28 رێبەندان 2715

نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند ئەگەر بێت و ئەو پشتڕاستكرایەوە كە هێرشەكەی ڕۆژی‌ دووشەممە بەمەبەست كراوەتە سەر خوێندنگە و نەخۆشخانەكان لە سووریە، ئەوا ئەم پەلامارە بە تاوانی جەنگ دادەنرێ. رۆبەرت كۆلڤیلە، وتەبێژی كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە پرێس‌کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند كە ئەگەر بێت و هێرشەكانی رووسیە لە سووریە بۆسەر خوێندنگە و نەخۆشخانەكان پشتڕاست بكرێتەوە كە بەمەبەست ئەنجام دراوە، ئەوا ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكرێ. ئەو وتەبێژەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند كە ڕۆژی‌ دووشەممە هێرش كراوەتە سەر نەخۆشخانەو خوێندنگەكان لە سووریە و پێ دەچێت ئەمە وەك تاكتیكێكی جەنگ بەكارهاتبێ.