کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سامانتا پاوێر: ڕێژیمی ئێران مەترسییەكی حاشاهەڵنەگرە

13:50 - 28 رێبەندان 2715

نوێنەری هەمیشەیی ئامریكا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی: ڕێژیمی ئێران هەر بە شێوەی ڕابردوو مەترسییەكی حاشاهەڵنەگرە. سامانتا پاوێر، نوێنەری هەمیشەیی ئامریكا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی: كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاش درێژە بە پشتیوانی كردن لە تێرۆریسم دەدا و ئاگری شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی ناوچە خۆشتر دەكا. پاوێر لە درێژەدا گوتی: پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران لە بەشار ئەسەد و شێوەنیزامییانی حووسی لە یەمەن نیشانی دەدەن كە ئەم ڕێژیمە مەترسییەكە بۆسەر سەقامگیر بوونی ئاشتی لەم ناوچەیە. قسەكانی ئەم كاربەدەستەی ئامریكا لە حاڵێكدایە كە هەواڵدەرییە نێوخۆییەكانی ئێران ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕێبەندان باسیان لە كوژرانی١٢ ئەندامی دیكەی سپای پاسداران و هێزە تێرۆریستییەكانی قودس كرد كە دەستیان لە كوشتوبڕی خەڵكی بێدیفاعی سووریەدا هەبوو.